مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ى به‌شێكی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش بكرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژی دووشه‌م به‌رواری 19/6/2017، مووچه‌ی مانگی چواری ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێ.
شایه‌نی باسه دابه‌شكردنى مووچه‌ى تا كۆتاى ئه‌م مانگه و به‌ر له‌هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم