هونه‌رمه‌ند جێگر میدیا حوسێن ئاشكرای كرد كه به‌م زووانه كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
جێگر له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامدا كورته كلیپێكی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كلیپه نوێیه‌ی به ناوی "بیستوومه" بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌م گۆرانیبێژه میلیه‌ی كورد كوڕی (میدیا حوسێن)ی گۆرانیبێژی ناوداری باشووری كوردستانه، تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و كلیپێكی تایبه‌تیی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له بۆنه و دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا، پێشكه‌ش ده‌كات.