له چین كۆمه‌ڵێك دیزاینی سه‌رنجڕاكێش كراون بۆ باڵه‌خانه‌ی به‌رزی ئه‌و وڵاته له شاری "نانجێنگ" به گژوگیا و گوڵ و گوڵزار ڕازاوه‌ته‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌یه به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و زیادكردنی رێژه‌ی ئۆكسجین له هه‌وادا كراوه، ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌ی ئه‌ندازیارێك بوو به ناوی (ستیفانۆ بۆیری)، كه بریتین له چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی به‌رز و به‌رزی یه‌كێكیان ده‌گاته (199) مه‌تر به‌رزی و باڵه‌خانه‌ی دووه‌میش ده‌گاته (107) مه‌تر.
له‌و دوو باڵه‌خانه‌یه‌دا نزیكه‌ی هه‌زار بڕه دار و گوڵ و گوڵزار چێنراوه، هه‌روه‌ها زیاتر له دوو هه‌زار و 500 گژ و گیای بچووك روێندراون، تا شێوه‌ی وه‌ك باخچه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوی ستوونی بێت.
ئه‌و دوو باڵه‌خانه‌یه بریتین له هۆتێلێك كه (247) ژووری تێدایه، هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش له شاری میلانی ئیتاڵیا به‌جێ گه‌ینراوه بۆ پاراستن و پاككردنه‌وه‌ی ژینگه، بیرۆكه‌كه جگه له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌روه‌ها دیمه‌ن و سیمایه‌كی جوانی به‌و شاره به‌خشیوه و بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران و خه‌ڵكی چین.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك
لێره بكه..