پێشبینی دەكرێ 100 ملیۆن پەناخواز روو لە ئەوروپا بكەن

:: AM:09:59:19/06/2017 ‌

گێرد مولەر وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەگەر پرسی گەرمبوونی زەوی هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەوڵی دابەزاندنی نەدرێت، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەفریقا ناوچەكانیان جێ دەهێڵن و روو لە ئەوروپا دەكەن و ئەو ژمارەیەشی بە ١٠٠ ملیۆن كەس خەمڵاندووە.

مولەر پێی وایە دەبێت گەرمای زەوی دوو پلە دابەزێندرێت و رۆژانەش ژمارەی دانیشتووانی ئەفریقا یەك ملیۆن كەس زیاد دەكات، ئەگەر خەڵكی ئەفریقا ئاسۆی ژیانیان لە كیشوەرەكەیان روون نەبێت، ئەوا لەوانەیە بڕیار بدەن بەرەو ئەوروپا شوێنی ژیانیان بگوازنەوە.

ئەو داوا لە ئەوروپا و رۆژئاوا دەكات ئەو پرسە بە رژدی وەربگرن و هەوڵ بدەن دۆخی ژیانی خەڵكی ئەفریقا باشتر بكەن و لەو ئەفریقاوە رێگری لە كۆچیان بكەن نەك لە سنوورەكانی ئەوروپا.

یەكێك لە چارەسەرییەكان جگە لە دابەزاندنی پلەی گەرمی و پرسی ژینگە بەبۆچوونی ئەو وەزیرەی ئەڵمانیا، ئەوەیە رۆژئاوا بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ئەفریقا وەبەرهێنان بكات و ئاستی ژیانی خەڵكی ئەو وڵاتە بەرز بكرێتەوە.

بڕیارە مانگی داهاتوو گرووپی جی هەشت لە هامبورگ كۆ ببێتەوە و تاوتوێی كێشەكانی ئەفریقا بكات.

سەرچاوە/دۆیچەوێلێ




وشە - سلێمان تاشان