كۆڕبەندی ئاستانە خوازیارە چیتر پشت بە وزە نەبەسترێت

:: AM:10:16:19/06/2017 ‌

لە دوو رۆژی رابردوودا كۆڕبەندێكی ئابووری لە ئاستانە بەڕێوە چوو و تیایدا نوێنەری كۆمەڵێك وڵاتی دنیا بەشدارییان كرد.

لە كۆڕبەندەكە تاوتوێی ئەوە كرا پڕۆژەی نوێ لەسەر پرسە ئابوورییەكان بخرێتە ڕوو و پێداگری لەوەش كرد وڵاتان دەبێت چیتر تەنیا پشت بە داهاتی وزە و نەوت نەبەستن و گرینگی بە بوارەكانی تری ئابووری بدەن.

جێگەی باسە ئاستانە ئەندام و بنیاتنەری یەكێتیی ئابووریی ئوراسیایە و بە هەندێك بەرنامەی ئابووری دەیەوێت ئەو ئامانجەی بەدی بهێنێت.

بەگوێرەی "یورونیوز" تەیمور سلێمانۆف وەزیری ئابووریی كازاخستان لە میانەی ئەو كۆڕبەندەدا گوتی، "نەوت لە داهاتوودا بایەخی خۆی لە دەست دەدات و دەبێت بە شێوازی تر پەرە بە ئابوورییەكەیان بدەن.

ساڵانە ئەو كۆڕبەندە ئابوورییە بەڕێوە دەچێت و نوێنەری وڵاتانی یەكێتیی ئابووریی ئوراسیا تاوتوێی دوایین هەنگاوە ئابوورییەكانیان دەكەن.





وشە - سلێمان تاشان