سەرۆكی كۆستاریكا لە پەخشی ڕاستەوخۆ مێش دەخوات

:: AM:11:03:19/06/2017 ‌

سەرۆكی وڵاتی كۆستاریكا لویس گویلریمۆ سۆلیس، ڕۆژی هەینی لەوكاتەی بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاكانی وڵاتەكەی لەبارەی كردنەوەی كارگەیەكی قیر دەدوا، لە پەخشی ڕاستەوخۆ مێشێك لە دەمی نزیك دەبێتەوە و ئەمیش ڕاستەوخۆ دەیخاتە نێو دەمی و دەیخوات.

تۆماركردنی ئەو چركەساتەی سەرۆكی كۆستەریكا مێشێك دەخوات و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و میدیاكان بە چڕی بڵاویان كردەوە، خەڵكیش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بە تەنزەوە باسی دەكەن و ڕەخنەی لێ دەگرن لە بەرامبەر ئەو كارە نەشیاوە لە بەردەم تیڤییەكاندا.




وشە - باز ئه‌حمه‌د