زۆرێك لە خەڵك لەكاتی بەڕۆژووبوونیان لە ڕەمەزان، بۆنی ناخۆشی دەمیان دەبێتە هۆی بێزاركردنی دەوروبەرەكانیان، ئەمەش لە ئەنجامی بەكتریایەكە كە لە كاتی بەڕۆژووبوون چالاك دەبێ و دەبێتە هۆی كەمی دەردانی شلەمەنییەكان.
بۆ ڕزگاربوون لەو كێشەیە لەكاتی بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرنە بەر.
یەكەم: بەردەوام ددانتان پاك ڕابگرن و بیشۆن، بۆ ئەوەی نەبێتە ژینگەیەكی لەبار بۆ بەكتریا زیانبەخشەكان.
دووەم: دەزوو بەكار بهێنن بۆ دەرهێنانی پاشماوەی خۆراك لە نێوان ددانەكانتان، ئەمە هۆكارێكی سەرەكیی ناخۆشی بۆنی دەمە.
سێیەم: لە دوای ڕۆژووشكاندن تا پارشێو هەوڵ بدەن ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە.
چوارەم: ئەو میوانە بخۆن كە ڕێژەی زۆری ڤیتامین Cی تێدایە.
پینجەم: دوور بكەونەوە لە جگەرەكێشانی ڕاستەوخۆ دوای شكاندنی ڕۆژوو.
شەشەم: دوای ڕۆژووشكاندن كەمێك بنێشت بجوون، ئەمە یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ.
حەوتەم: چای سەوز دوای ڕۆژووشكاندن بخۆنەوە.
هەشتەم: كەمێك غەڕغەڕە بە ئاو بكە و كەمێك هێلیشی تێ بكەن.
نۆیەم: دوور بكەونەوە لە خواردنی قاوە بە ڕێژەیەكی زۆر.
دەیەم: چارەسەری كلۆربوونی ددانەكانت بكە.