شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى عێراقى به‌مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مووسڵ و ئاگه‌داربوونیان له پێشڕه‌ویی هێزه چه‌كداره‌كان و ناوچه‌كانی شه‌ڕ، سوپای عێراق 500 هه‌زار بڵاوكراوه‌ى له‌ڕێی فڕۆكه‌وه و به‌سه‌ر دانیشتووانی مووسڵدا به‌رده‌داته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى حوزه‌یران، شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو كه هێزه‌كانیان كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌یان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانییه‌وه به‌ردراونه‌ته‌وه ناو شاری مووسڵ، هه‌ڵگری زانیاریی جۆراوجۆره له‌باره‌ی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕ و پێكدانانی تێدایه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.
شانه‌ى جه‌نگى عێراقى ئاشاكراى كردووه، جگه‌له‌وه‌ش بڵاوكراوه‌كان هه‌ندێك زانیاریی تایبه‌تیان تێدایه بۆ هاووڵاتییانی و هۆشیاركردنه‌وه‌یان و خۆشاردنه‌وه‌یان له شه‌ڕه‌كان.
گه‌ڕه‌كى مووسڵی كۆن، یه‌كێكه له دوایین گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵ كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماوه و مزگه‌وتی نوور كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ وتاری هه‌ینی تیادا خوێند، ده‌كه‌وێته ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه.
بەیانیی دوێنێ یه‌كشه‌م هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ دەستیان بە هێرش كرد بۆ سەر مووسڵی كۆن كە دوا مۆڵگەی چەكدارانی داعشە لە بەری راستی مووسڵ و هێزەكانیان توانوویانە یەكەم و دووەم هێڵی بەرگری داعش تێك بشكێنن.
كرده‌وه‌گه‌لی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاری مووسڵ، له 19ى مانگى دوو ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌وییان كردووه و گه‌ڕه‌كى مووسڵی كۆن دوایین گه‌ڕه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشه.
لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا نیوەی چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردەوە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامە.