میسی بەتوڕەییەوە پەیوەندی بە نیمار دەكات
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەر لێدوانێكی رۆژنامەوانی راستەوخۆ و بەتوڕەییەوە پەیوەندی بە هاوتیپەكەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلییەوە كردووە.
پێلێی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل و جیهان لە نوێترین لێدواندا ئاشكرای كردبوو كە پێیوایە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باشترین یاریزانی جیهانە.
ئەم لێدوانەی پێلێ بووەتە هۆی توڕەبوونی میسی و بەو هۆیەشەوە راستەوخۆ پەیوەندی بە نیمارەوە كردووە بۆ ئەوەی لەو لێدوانە بكۆڵێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان میسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا دەربارەی ئەم لێدوانەی پێلێ قسەی لەگەڵ نیمار كردووە و پێی راگەیاندووە كە چۆن لە لێدوان و بۆچوونەكانی پێشووی پەشیمان بووەتەوە كە چەند جارێك جەختی كردبووەوە كە بەبێ هیچ گومانێك میسی باشترین یاریزانی جیهانە.
میسی داوای لە نیمار كردووە پەیوەندی بە پێلێی هاونیشتمانییەوە بكات بۆ ئەوەی هۆكاری گۆڕینی بۆچوونەكەی بزانێت، بەڵام نیمار داواكەی میسی رەت كردووەتەوە و پێی گوتووە شەرم دەكات ئەم پرسیارە لە ئەفسانەكەی بەڕازیل بكات، چونكە پەیوەندییەكەی نێوانیان زۆر بەهێز و بەڕێزەوەیە و بەهیچ شێوەیەكیش نایەوێ بیباتە نێو ركابەرییەكانی نێوان میسی و رۆناڵدۆوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم