دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه كاركردن له یه‌كێك پڕۆژه ستراتیجى و گرنگه‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن /96كم باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی/ راگیرا، ئێسته بڕی (60) ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و كاركردن ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، بۆ ته‌واوكردنى كه كاریگه‌رى به‌رچاوى ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ و خێرایی جووڵه‌ی بازرگانی.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود سه‌رپه‌شتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ به"وشه"ى راگه‌یاند، "دوای وه‌ستانی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی فراوانكردن و به‌دووسایدكردنی رێگه‌ی باشماخ – پێنجوێن، وه‌ك یه‌كێك له پڕۆژه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی سنووره‌كه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه، ئێسته و جارێكی تر پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه".
مه‌حموود روونی كرده‌وه، "ئه‌و پڕۆژه‌یه درێژییه‌كه‌ی نۆ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و یه‌كێكه له گرنگترین پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان، له نێوان مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و شارۆكه‌ی پێنجوێن".
"ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستی به كاركردن كردووه‌ته‌وه كه پێشتر به‌نووسراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگه‌وه بۆمان هاتبوو، تیایدا ئاگادار كرابووینه‌وه له‌وه‌ی پێشینه و پاره‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان كردووه، تا ئه‌و رێگه‌یه بكه‌ن به دووساید و تا پێنجوێن ته‌واوی بكه‌ن". ئه‌و به‌رپرسه‌ی سنوور وای گوت.
به‌پێى ئامارێكى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه" دراوه، هاتووه "پڕۆژه‌ی ستراتیژی چوارڕێیانی (باشماخ – پێنجوێن) یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی پێنجوێن و پێك دێت له دوو به‌ش، یه‌كه‌میان بریتییه له فراوانكردن و قیرتاوكردنی رێگه‌ی گشتیی (پێنجوێن – باشماخ – گه‌رمك) و دووه‌میشیان بریتییه له چاككردن و فراوانكردنی رێگه‌ی گشتیی (پێنجوێن – باشماخ).
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه، بودجه‌ى (60) ملیار دینار دابین كراوه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه به‌مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ و شاره‌دێ و گونده‌كانیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، یه‌كێكیان رێگه‌ى (پێنجوێن – باشماخ)ـه كه به‌هۆى كۆنیى دروستكردنى و تهسكیى رێگه‌كه، له ساڵانى رابردوودا چه‌ندان رووداوى هاتوچۆى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام جێی ناڕه‌زایی بارهه‌ڵگره‌كان بووه، بۆیه بهتهواوبوونى كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كان و خێرایی جووڵه‌ی بازرگانی.
پێنجوێن- رێبین پێنجوێنى