زانایان دەڵێن لیمۆ زۆر تەندروست و بەهێزە و بە باشترین میوە بۆ تەندروستی مرۆڤ دادەنرێ، جگەلەو سوودانەی كە پێشتر لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكان دەریانخستووە، لیمۆ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دڵ و قژ، هاوكات پێستی مرۆڤیش بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
زۆربەی كات لیمۆ بۆ لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆسەكانی نێو جەستە و دابەزاندنی كێشی لەش سوودی لێ وەردەگیرێ، بەڵام ئەوە نازانن كە لیمۆ دەبێتە هۆی نەهێشتنی بۆنی ناخۆش و بەكتریا و ڤایرۆسەكان بەتەواوی لەناو دەبات، دڵ و قژ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
جگەلەمانەش دەتوانن لیمۆیەك بكەن بە چوار لەت و بە نێو چێشتخانەكەتان بڵاوی بكەنەوە، بەم شێوەیە لە ماوەیەكی زۆر كەم بۆنی ناخۆشی نێو چێشتخانەكەتان لەناو دەبات، ئەگەر تۆزێك خوێشی بەسەردا بكەن، ئەوا بەشێوەیەكی زۆر سیحری و سەرسوڕهێنەر بۆنی ناخۆش لەناو دەبات.
دەتوانن سێ شەربەتی سێ لیمۆ لەگەڵ كەمێك سابوونی شل و خوێ بكەنە نێو بوتڵێك ئاوەوە و بە كراوەیی لێی بگەڕێن، بەم شێوەیە ماڵەكەتان لە بەكتریا و ڤایرۆسی مەترسیدار بە تەواوی پاك دەكاتەوە.