به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاروبارى مینى گه‌رمیان هه‌لى كار بۆ 15 هاووڵاتى سنووره‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت و ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى دامه‌زراندنى هه‌یه ئه‌توانێت سه‌ردانیان بكات بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌زگه‌ى مینى سه‌ر به ده‌سته‌ى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێمى كوردستان، بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ 15 هاووڵاتى ڕاگه‌یاند كه به‌گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن له سنووره‌كه‌یان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، ئه‌م 15 هاووڵاتییه پێویسته ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 25 ساڵ نه‌بێت و به لایه‌نى كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ى ئاماده‌یى هه‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه خۆرى حكوومه‌ت نه‌بێت و هیچ دوامێكى تر‌ى نه‌بیت.
له باره‌ى شێوازى كارى ئه‌م 15 هاووڵاتیه هاتووه، ئه‌م هاووڵاتیانه كاریان بریتى ده‌بێت له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین له سنووره‌كه.
ده‌سته‌ى گشتیى كاروبارى مین سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه و چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌یه له‌ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و بڵاو كردنه‌وه‌ى ڕێنوێنى بۆ هاووڵاتیان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى مینى لێیه.