زۆركات هونه‌ری وێنه‌كێشان به شێوه‌یه‌كی هێنده سه‌رنجڕاكێش ده‌كرێت، كه نا‌توانیت جیاوازی بكه‌یت له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ڕاستیدا یاخوود له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ورووبه‌رمان ده‌یانبینین.
جێمی سه‌لموون، هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری به‌ریتانییه، له‌ڕێگه‌ی وێنه‌كانییه‌وه سه‌رنجی هه‌موانی بۆخۆی راكێشاوه.
وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جێمی كه له شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌یانكێشێت، وایكردووه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یانبینێت هه‌ستێكی هه‌بێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو وێنه‌كان به‌ڕاستی بوونیان هه‌یه و به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستاون.
ئه‌و شێوه‌كاره به‌ریتانییه وێنه‌كانی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان هه‌رایناوه‌ته‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆخۆی ڕاكێشاوه.