له‌گه‌ڵ هاتنى به لێشاوى ئاواره‌كانى مووسڵ به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ئاسته‌نگ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر دروست بوو، به‌جۆرێك كه‌مى ده‌رمان و پێویستییه ته‌ندروستییه‌كان روویان له كه‌مبوونه‌وه كرد.
سه‌ربارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌رمان و پێویستییه ته‌ندروستییه‌كان به‌غدا هیچ هاوكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه پێویسته به‌غدا هاوكارى ته‌ندروستى كوردستان بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئێستاشدا رۆژانه نه‌خۆش و برینداره‌كانی شاری مووسڵ له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و به‌ڵام رێژه‌كه كه‌می كردووه به به‌راورد به ساڵی رابردوو.
د.سامان به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، هاتنى زۆرى ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ریان له‌لایه‌ن ته‌ندروستى هه‌ولێر كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمانى دروست كردبوو.
زیاتر گوتى، ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى داوه كه‌مى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، سه‌ربارى ئه‌وه حكوومه‌تى به‌غدا تا ئێسته هاوكارى پێویستى ته‌ندروستى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌كردووه.
هاوكات به گوێره‌ى ئامارى ته‌ندروستى هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ تا شه‌ش مانگی یه‌كه‌م، نزیكه‌ی ٤٥ هه‌زار سه‌ربازی نه‌خۆش و بریندار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
له 10ى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 داعش هێرشى كرده سه‌ر مووسڵ و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له ناوچه‌كه ئاواره‌بوون و روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد، ئێسته به‌شێك له‌و ئاوارانه گه‌ڕوانه‌ته‌وه شوێنى خۆیان، به‌ڵام بریندارانى شه‌ڕى مووسڵ له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.