به‌رپرسانی پۆلیسی به‌ریتانی ڕایانگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێی گشتی كه‌وته‌وه له له‌نده‌ن گه‌یشتۆته 79 كه‌س.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى حوزه‌یران، ستیوه‌رت كه‌ندی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن راى گه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێی گشتی كه‌وته‌وه گه‌یشتۆته 79 كه‌س و پێشبینی ده‌كات پرۆسه‌ی گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانی پشكنین كه له ئێسته‌دا به‌رده‌وامه چه‌ندان هه‌فته بخایه‌نێت.
زیاتر گوتى، به هۆی چڕی ئاگره‌كه و ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی ئاگره‌كه به باڵه‌خانه‌ی GrenfeL Tower ی گه‌یاندووه ناتوانین ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی سوتاون دیاری بكه‌ین و بیان ناسینه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆلیس گوتى، به‌وردى لێكۆڵینه‌وه له شێوازی بنیاتنانی باڵه‌خانه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ی به‌مداویانه بۆ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كرابوو له‌گه‌ڵ سیستیمی سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌ك ئه‌وه‌ى
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردۆته‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره له له‌نده‌ن گڕى گرت و قوربانى لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئێسته له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌ومن.