ته‌رمى كه‌سێك له شنگال دۆزرایه‌وه كه شوانكاره و ئێسته بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له پزیشكى دادوه‌رییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى حوزه‌یران، حه‌یده‌ر بێناڤ به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ به"وشه" راگه‌یاند، كه‌سێكى تر‌ى خه‌ڵكى شنگال به ناوی سه‌عید عه‌لۆ قیرانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه و ئێسته ته‌رمه‌كه‌ى له پزیشكى دادوه‌رییه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له هۆكار و چۆنیه‌تى كوشتنه‌كه‌ى.
هاوكات كه‌سێكى تر به‌ناوى عیسا قاسم وه‌ك شایه‌تحاڵێكى رووداوه‌كه به"وشه"ى راگه‌یاند، ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتییه كه شوانكاره له ناوچه‌ی "شێب ئه‌لقاسم"ی چیای شنگال دۆزراوه‌ته‌وه.
شنگال ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری مووسڵ و دواى داگیركردنى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش خه‌ڵكه‌كه‌ى توشى ئاواره‌ى بوون و به سه‌تان كچ و ژنى ئێزدیش كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانى داعش.
كاروان باعه‌درى