دوای ئەوەی چەند گۆرانییەكی بە زمانەكانی سریانی و ئەرمەنی و ئەڵمانی گوت لە ئێستهدا خانمە هونەرمەندی لاوى رۆژئاوای كوردستان "ئالین" بۆ یەكەم جار سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێیە بە زمانی ئینگلیزی.
ئالین كە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیوویهتى: من هەمیشە گوتوومە زۆر ئاساییە كە هونەرمەندی كورد بە زمانی دیكە گۆرانی بڵێ جگە لە زمانی دایك، چونكە پێموایە ئەمە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە خەڵكی بیانی بە رێگای ئەو گۆرانییەوە زیاتر ئاشنای هونەر و كەلتووری میللەتی كورد بن و هەوڵ دەدەن شتی نوێ دەربارەی میللەتەكەمان بزانن، من پێش ئێستا بە چەندین زمانی دیكە گۆرانیم گوتووە، بۆیە بە پێویستم زانی ئەم جارەیان دیسان بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی بڵێمەوە و پێشكەش بە جەماوەری بكەم.
گۆرانییەكهى بە ناوی (Here I am now) و له تێکستی لویس مۆریکس و رێناس میران کاری موزیکی ئەنجامی داوە.
كارى وێنهگرتنى كلیپەكە لە ئەڵمانیا تۆمار دهكرێت بە جلوبەرگی کوردی لە دەرهێنانی شۆرەشڤان سدیق شڕۆ.
بۆ بینینى بهرههمێكى ئالین كلیك
لێره بكه..