بۆچى هه‌ندێك له كوڕان له فه‌یسبووك ره‌گه‌زى خۆیان ده‌گۆڕن؟
له دوای په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به تایبه‌ت فه‌یسبووك دیارده‌یه‌ك له‌ناو گه‌نجان بڵاو بۆته‌وه كه كوڕان له‌و تۆڕه وه‌ك كچ خۆیان ده‌ناسێنن، زۆربه‌ى ئه‌و كوڕانه‌ى ره‌گه‌زى خۆیان له فه‌یسبوك ده‌گۆڕن باسى چیرۆكى خۆیان ده‌كه‌ن كه بۆ مه‌رامى تایبه‌ته.
سه‌یوان عومه‌ر ته مه‌ن 27ساڵ بۆ "وشه" گوتى، نزیكه‌ی پێنج فه‌یسبوكم هه‌بوو به‌ناوی كچانه‌وه كه مه‌به‌ستم هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى كچان بوو تا بتوان له‌و ڕێگه‌یه‌وه ژماره‌ى كچان به‌ده‌ست بێنم، به‌ڵام دواى ئاشكرابوونى فه‌یسبوكه ساخته‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێكرا.
هاوكات سامان ره‌سووڵ ته‌مه‌ن 27ساڵ، پی وایه ئه و كوڕانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن به كچ زۆربه‌ی كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان یان خۆشه‌ویسته‌كانیان به‌كارى دێنن.
شیلان كه ریم ته مه ن 23ساڵه و راى گه‌یاند، ئه‌و كوڕانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن به كچ یان به پێچه وانه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌فسیان نزمه و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌راوێزخراون.
شیلان ئه‌وكاره به ناشرین ده‌زانێت و ده‌ڵێت، فه‌یسبووك بۆ سوود و زانیاری و گه‌یاندنی په‌یامه نه‌ك ئه‌وكارانه.
هاوكات ناسیح فه‌تاح مامۆستایه‌كی ئاینیه، ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، نێر و مێ تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، ئه‌م كارى خۆگڕینه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نا شه‌رعی و حه‌رامه و درۆ و خیانه‌ت و شتی تر به دوای خۆیدا دێنێت .
لاى خۆیه‌وه له‌یلا عه‌بدوڵا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتى، ئه‌م كاره له‌رووى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زیان به‌كه‌سایه‌تى كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و تێك‌شكان دروست ده‌كات.
داواشى كرد كه گه‌نجان له‌و كاره دوور بكه‌ونه‌وه.
سلێمانى/ رێباز و هه‌ژار
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم