وێنه‌گره‌كه‌ی داعش كه به شێوه‌ی سینه‌مایی وێنه و ڤیدیۆكانی بۆ ده‌گرتن، له باشووری شاری كه‌ركووك به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نازاندرێ له‌لایه‌ن كێوه وای لێ كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكات، به "
سۆمه‌رییه نیوز"ی گوتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، وێنه‌گری ئاژانسی "ئه‌عماق" كه وه‌ك ئۆرگانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هه‌ژمار ده‌كرێ له گه‌ڕه‌كی "ڕیاز" له باشووری شاری كه‌ركووك به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێسته كه‌س ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه چۆن كوژراوه و كێ ده‌ستی تێیدا هه‌بووه.
داعش دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی مووسڵیش خه‌ریكه به ته‌واوی ده‌ڕووخێ، ده‌ستی كردووه به كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ئه‌وانه‌ش كه سه‌ركرده‌ن به‌ره‌و سووریا هه‌ڵدێن.
گه‌ڕه‌كی ڕیاز له باشووری كه‌ركووك كه گه‌ڕه‌كێكی عه‌ره‌بنشینه، به مۆڵگه‌یه‌كی گرنگی داعش هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌وێوه چه‌ندان هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه كراوه.