نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای گه‌یاند، فه‌توای شه‌رعییان ده‌ستكه‌وتووه كه داوا له مسوڵمانانی دنیا ده‌كات ده‌توانن زه‌كاته‌كانیان بده‌ن به‌و ڕێكخراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوكارییه‌كی ته‌نگژه‌ی ئاواره و كۆچبه‌ران.
پسپۆڕان به خه‌ڵماندن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ساڵانه ئه‌و زه‌كاته‌ی له وڵاتانی ئیسلامی دابه‌ش ده‌كرێ، ده‌گاته 20 بۆ 30 ملیار دۆلار، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست دابه‌ش ناكرێن، نه‌یتوانیوه ته‌نگژه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره له ئاواره، تووشی كه‌میی پاره‌ی پێویست بوون، به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له ناوچه‌كانی خۆیان به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكانه‌وه هه‌ڵكه‌ندراون.
بڕی زه‌كات به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، بریتییه له 2.5٪ له‌و پاره و موڵكه پاشه‌كه‌وتكراوانه‌ی ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و ده‌درێن هه‌ژار و لێقه‌وماو و ئه‌و به‌شانه‌ی تر كه شه‌ریعه‌ت دیاری كردووه، یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی زه‌كاتیان پێ ده‌شێ، ئه‌وانه‌ن كه له جێگه و ڕێگه‌ی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون، هه‌ر بۆیه زانایان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه فه‌توای زه‌كاتدانیان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه.
كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، گه‌وره زانایانی میسڕ، سعوودیه، مه‌غریب و یه‌مه‌ن، فه‌توایان بۆ داون كه مسوڵمانان ده‌توانن زه‌كاته‌كانیان بۆ ئاواره‌كان پێ بده‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌نیا بۆ ڕزگاركردنی ئاواره‌كانی سووریا كه له شوێنی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون و له ناوچه‌ی تری وڵاته‌كه‌یان یان له توركیا، عێراق، ئوردن و لبنان كه‌مپیان بۆ كراوه‌ته‌وه، پێویستییان به هه‌شت ملیار دۆلاره تا له دۆخی مه‌ترسی ڕزگاریان بێت، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راورد به ژماره‌ی زه‌كاتی وڵاتانی ئیسلامی زۆر نییه.
ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بۆ یه‌مه‌نیش زیاتر له دوو ملیار دۆلاریان پێویسته.