له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی چین، چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌كی قه‌باره و شاشه‌ی گالاكسی نۆت 8 بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له كاتی دروستكردنی دزه‌یان پێ كراوه.
كۆمپانیای سامسۆنگ، دوای ئه‌و شكسته مه‌زنه‌ی به‌هۆی گالاكسی نۆت تووشی بوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرا كۆمپانیاكه جارێكی تر ئه‌و جۆره مۆبایله دروست نه‌كاته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو ده‌یه‌وێ به ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزه‌وه جارێكی تر بیخاته‌وه بازاڕه‌كانی دنیا.
گالاكسی نۆت 8 كه بڕیاره له‌مساڵدا بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی گالاكسی ئێس 8، له هه‌ردوو لاوه چه‌ماوه‌ته‌وه و به‌ڵام قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تره و ده‌گاته 6.4 ئینج و به كوالیتی 4K ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
له‌م ڤیدیۆ و وێنه دزه‌پێكراوه‌دا، قه‌باره و شێوه‌ی ئه‌و شاشه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی سامسۆنگ ئاشكرا ده‌بێ، به‌ڵام هێشتا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌م و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری نه‌زاندراوه.