سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی سعوودیه، به‌ره‌و وڵاتی ئێران به‌ڕێ كه‌وت و بڕیاره له‌وێش چاوی به رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و سه‌رۆك كۆمار بكه‌وێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه‌وه به‌ره‌و تاران پایته‌ختی ئێران به‌ڕێ كه‌وت، ئامانجی ئه‌م گه‌شته‌شی، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیی عێراق له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌ی ناوچه‌كه‌دا.
له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا، نوێنێ عه‌بادی گه‌یشته سعوودیه و له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان پاشای ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشدا ئاماژه به‌وه كراوه، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌وه، ئاشته‌وایی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سعوودیه، به‌رنامه‌یه‌كی پێشتر بۆ داڕێژراو بوو بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئێران و كوه‌یت، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ك دوای خست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌نگژه‌كانی دژی وڵاتی قه‌ته‌ر دروست كراوه، وا نه‌خوێندرێته‌وه عێراق لایه‌نگیریی لایه‌ك ده‌كات.