چەندان هاووڵاتیی بریندار لە مووسڵ گیریان خواردووە

:: PM:01:18:20/06/2017 ‌

كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، بارودۆخی دەیان هەزاران خەڵكی سڤیل كە گیریان خواردووە لە مووسڵ، لەوساتەی كردەوەگەلی سەربازی چڕتر بووە‌ لە بەشی كۆنی شارەكە كە پڕە لە دانیشتوان و دەبێت ڕێگەیان پێ بدرێت شوێنەكە چۆڵ بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 20ی حوزەیران، كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، دۆخی دانیشتوانی شارەكە زۆر ئاڵۆزە و دەبێت بە ‌تایبەتی خەڵكی سڤیل رێگەیان پێ بدرێت بە چۆڵكردنی شوێنەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ئەو شوێنانەی چارەسەری تەندروستی دابین دەكات.

كاترینا ریتز بەرپرسی نێردەی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق گوتی، زۆر گرنگە كە بریندارانی سڤیل بەخێرایی بگوازرێنەوە بۆ نزیكترین بنكەی پزیشكی بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ریتز دەڵێت، لەم رۆژانەدا لێشاوی بریندارانی سڤیل لە رۆژئاوای مووسڵەوە لە زیادبووندایە‌، نزیكەی 90% لە قوربانییان كە بینراون لە لایەن تیمی نەشتەرگەری كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوورەوە، بریندار بوونە بەهۆی فیشەك و بۆمبەوە.

جولیا شورش پزیشكی شارەزا لە  ژووری فریاگوزاری سەر بە كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور كە نێردراوە بۆ رۆژئاوای مووسڵ دەڵێت، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆش دەبینین، لە نێوانیاندا منداڵان و تەمەندارەكانن، زۆر دڵگرانین بەم ژمارە زۆرە، بەداخەوە زۆر درەنگ دەگەنە لامان و ژیانیان لە دەست دەدەن.

جولیا دەڵێت، خەڵكی بریندار ناچار كراون لەوەی بڕیاری ئەستەم بدەن بە هەڵبژادنی ژیان و مردن كاتێك دەیانەوێت رابكەن لە توندوتیژی.
 
ریتز زیاتر گوتی، نزیكی شەڕكەرەكان و خەڵكی سڤیل لە یەكترەوە لە ناو مووسڵ، وا دەخوازێت كە هەموو لایەك هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ژیانی خەڵك پارێزراو بێت.

راپۆرتێكی تایبەت بە كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لەبارەی ئەو ناوچانەی شەڕی تێدایە، لە هەفتەی رابردوو بڵاو كرایەوە كە تیایدا ژمارەی ئەو خەڵكە سڤیلانەی لە دەرەنجامی ناكۆكیی چەكدارییەوە ژیانیان لە دەست داوە لە ناو شارەكانی سووریا و یەمەن و عێراقدا، سەرجەمیان گەیشتووەتە 47% لە خەڵكی سڤیل كوژراون.





وشە - رامیار جەواد