دژایه‌تییه‌كانی سعوودیه بۆ قه‌ته‌ر ته‌نیا لایه‌نه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نه‌گرتووه، له هه‌موو كایه‌كانی ژیان ده‌یانه‌وێ په‌كیان بخه‌ن، یه‌كێكیش له‌وانه دروستكردنی تۆڕێكی میدیایی وه‌رزشیی زه‌به‌لاحه كه بتوانێ ڕكابه‌ریی تۆڕی "بی ئین سپۆرت" بكات.
موفلیح هه‌فتا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی شاری میدیایی سعوودیه ڕای گه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌ناڵێك وه‌ك بانگه‌شه بۆ ئه‌و تۆڕه زه‌به‌لاحه ده‌كرێته‌وه و پاشان كه‌ناڵه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوله‌كانی ئه‌وروپا ده‌كرێنه‌وه كه سه‌ره‌تا پێنج كه‌ناڵ ده‌بێ و دواتر ده‌كرێته 11 كه‌ناڵ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌و كه‌ناڵانه ته‌واوی خوله ئه‌وروپی و یارییه گرنگه‌كانی دنیا به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگوازنه‌وه.
تۆڕی كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌كانی سعوودیه كه به ناوی "BBS Sport" بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆ ڕكابه‌ریكردنی كه‌ناڵه‌كانی "BeIn Sport"ی قه‌ته‌رییه كه تۆڕێكی زه‌به‌لاحی وه‌رزشییه له‌سه‌ر ئاستی دنیا و زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانیشی كۆدیان له‌سه‌ره و ته‌نیا به شێوه‌ی به‌شداریكردن ده‌توانی بیانبینی كه به پاره‌ی مانگانه یان ساڵانه ده‌كڕدرێن.
ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه بۆ هه‌وادارانی تۆپی پێ و یارییه‌كانی جامی جیهانی، ئه‌م تۆڕه‌ی سعوودیه ئێسته خه‌ریكی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی په‌خشكردنی یارییه‌كانی مۆندیاله كه بڕیاره ساڵی داهاتوو له ڕووسیا ئه‌نجام بدرێت.