لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەمەقاڵێ لەنێوان فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان لەسەر تەنكەر بەنزینەكانی مەرزی باشماخ دروست بوو بەو هۆیەوە دوو ئەندامی ئەنجوومەن كۆبوونەوەكەیان جێهێشت.
ئەمڕۆ سێشەم 20ی حوزەیران، مەهدی مەحموود سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەر بۆ گفتوگۆكردن ئامادە كراون، یەكێكیان چۆنیەتیی هاتنە ناوەوەی تانكەرە بەنزینە ژەهراوییەكانە و هەوڵ دەدەن بڕیارێك دەربكەن كە لەمەودوا بەپێی ستانداری جیهانی و بە مەرج سووتەمەنی بێتە ناو پارێزگاكە.
سكرتێری ئەنجوومەن دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریان داوە كەیسی تانكەرە بەنزینە ژەهراوییەكان بدرێتە داواكاری گشتی و لیژنەیەكی یاساییش چاودێری ئەو كەیسە بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە لەمەودوا كۆمپانیاكان بەنزینی كوالێتی بەرز بهێنن، بەڵام ئەگەر بەنزینی كوالێتی خراپیان هێنا بەپێی یاسا بخرێنە لیستی رەشەوە و غەرامە بكرێن.
لەكۆبوونەوەكە نوێری گۆڕان داوای سزادان و گرتنی خاوەن بازرگانەكانی كرد كەلە پشتی هێنانی ئەم بەنزینە بوون نوێنەری یەكێتیش ڕەتی كردەوە.
ئەمڕۆ مەرزی باشماخ لە هەواڵێكی گەڕانەوەی ئەو تەنكەرە بەنزینانە بۆ ولاتی ئێران ڕاگەیاندوو وێنەی ناردنەوەیانی بۆ خاكی ئێران بڵاو كردەوە بێئەوەی ئاماژە بە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بكات كە بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە.