هەشت قوتابی لە کاتی چوونیان بۆ تاقیکردنەوە کە قوتابخانەکەیان لە کۆیە بووە، لە ڕێگە ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و بەهۆی برینداربوونیانەوە ناتوانن بەشداریی بکەن.
ئەمڕۆ سێسەم، تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تییه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كه دوا تاقیكردنه‌وه‌یه له‌م مانگه‌دا و ئه‌وه‌ی تر ده‌خرێته دوای جه‌ژنه‌وه.
خۆشناو حه‌سه‌ن گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چوارقوڕنه-هیزۆپ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینیپاس، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ و لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌وه، به خێرایه‌كی زۆر و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆل وه‌رگه‌ڕا، له‌ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی كه ژماره‌یان نۆ هاوڵاتی بوو برینداربوون.
زیاتر گوتی، هه‌شت كه‌س له‌و سه‌رنشینانه خوێندكار بوون له شارۆكه‌ی كۆیه و خه‌ڵكی شاری ڕانیه بوون، یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كرا و ئه‌وانی تریش گوزراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كۆیه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و په‌ڕاوی یاسایی بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.