به‌پێ ئامارێكی نوێ، ژماره‌ی زه‌نگینه‌كانی چین، ئه‌وانه‌ی له یه‌ك ملیۆن دۆلار زیاریان هه‌یه، گه‌یشتووه‌ته سه‌روو دوو ملیۆن كه‌س، ئه‌وانه‌ش كه له 10 ملیۆن زۆرتریان هه‌یه، له 120 هه‌زار زه‌نگین زیاتره.
له‌و ڕاپۆرته‌ی وڵاتی چین كه بۆ ژماه‌ری زه‌نگینه‌كان و سه‌رمایه تایبه‌ته‌كان كراوه، ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، ڕێژه‌ی ملیۆن زیادی كردووه. له‌و ڕاپۆرته‌دا كه به پاره‌ی چینی خه‌مڵێندراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 ملیۆن یوانه (واته نزیكی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار)، گه‌یشتوونه‌ته یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش كه پاره‌كه‌یان گه‌یشتووه یه‌ك ملیۆن، سه‌روو دوو ملیۆن كه‌س ده‌بن.
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته كه به‌ده‌ست سه‌رمایه‌داره باڵاكانه‌وه‌یه، له ساڵی 2016 گەیشتبووه 165 ترلیۆن یوان، واته به به‌رزوونه‌وه‌ی 21٪ به به‌راورد به ساڵی 2015، بەڵام چاوەڕێ دەکرێ لەم ساڵدا ڕێژەکە بێتە خوارەوە.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ریشی خستووه، زیاتر له 120 هه‌زار كه‌س له چین، سه‌رمایه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 100 ملیۆن یوان (15 ملیۆن دۆلار)، ئه‌مه‌ش به به‌رزبوونه‌وه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له چاو ساڵی 2006.
ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه له ساڵی 2017 گه‌یشتووه‌ته 56٪، واته به به‌رزبوونه‌وه‌ی 19٪ له‌چاو ساڵی 2011.