مامۆستا گه‌یلانی ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێ له ماده خۆراكییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالۆری و هاوكات ده‌بنه هۆی لابردنی ژه‌هری له‌ش و دابه‌زاندنی كێش كه پێویسته وه‌رزشوانان زیاتر گرنگی پێ بده‌ن له‌وانه:
یه‌كه‌م، گوێزه كه‌رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵ و چه‌وری و پرۆتینی تێدایه و هه‌ستی تێربوون به وه‌رزش وان ده‌به‌خشێت.
دووه‌م، زه‌یتی گوێزی هیندییه كه چه‌وری ناتێری تێدایه و ئه‌مانه‌ش دڵ و موولووله‌كانی خوێن له نه‌خۆشی و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م، قاوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی وه‌ك پۆلیفینۆڵ، كه له‌ش ده‌پارێزێت له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن، كاتێ قاوه بخۆیت به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ئه‌مه هاوكاریت ده‌كات له سوتانی چه‌وری و ئاستی وزه و به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمی زیاد ده‌كات.
چواره‌م، ماسی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕۆتین و ڤیتامینه و هاوكاره له چالاككردن و هاندانی هه‌رسكردندا.