له دوای "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ه‌وه، لبنانییه‌كان بۆ گۆرانی كوردی ده‌گه‌ڕێن
فابیان عۆن، ڕاگه‌یاندكارێكی ناسراوی لبنانییه، ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه، كوردستان به گه‌لی دووه‌می خۆی ده‌زانێ و هه‌میشه له بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا، به جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی نیشان ده‌دا. به ڕاپۆرت و دیمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری، له‌گه‌ڵ چه‌ندان میدیای كوردی كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه، به‌م شێوه‌یه له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی كوردستان بۆ "وشه" ده‌دوێ:
* چۆن دۆخی ئێسته‌ی كوردستان ده‌بینیت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌م ته‌نگژانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه؟
ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڕووی له كوردستان كردووه، جێی داخه، له كاتێكدا پێش چه‌ند ساڵێك هه‌موو چاوه‌كان به سه‌رنجه‌وه ده‌یانڕوانییه ئه‌م هه‌رێمه و به ئه‌نجامی ڕابوونێكی خێرا ته‌ماشا ده‌كرا له ناوچه‌كه‌دا دوای "دوبه‌ی"، ته‌نانه‌ت بووبووه ڕووگه‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان به وڵاتی دووه‌می خۆم ده‌زانم، به‌ته‌واوی هه‌ست به ئازاره‌كانی ده‌كه‌م، هه‌ر سه‌ردانه‌كه‌رێش بێت، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، هه‌ستی پێ ده‌كات، له‌كاتێكدا هێشتا گه‌لی كورد كه گله‌ییش ده‌كه‌ن، ئومێدیان وایه كه جارێكی تر وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژانه‌دا زاڵ ده‌بێت، چونكه كورد له ته‌نگژه‌ی دارایی قورستری بینیوه، ئه‌م گه‌له توانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك زاڵ بێت كه ده‌یویست ناسنامه‌ی بتوێنێته‌وه، بۆیه باش ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی تردا زاڵ بێت.
* به‌ڕای تۆ ئه‌م ته‌نگژانه‌ی بۆ كوردستان دروست كراوه هۆی چییه؟
به‌ڕای من، هه‌مووی هه‌وڵی نه‌زۆكن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌گات به سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ندێكیش پێیان وایه ده‌توانن دۆزی كورد به‌ره‌و دواوه ببه‌ن و ئه‌م گه‌له باشه له خه‌ونه‌كانی دوور بخه‌نه‌وه.
* چۆن ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ركه‌وت؟
به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو هێرشه‌كه بۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه، ئه‌و ده‌یه‌وێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێ. كاتێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر دۆزێك، له پێشدا له هه‌ڵگری په‌یامه‌كه ده‌درێت. وه‌ك عه‌ره‌بێك، خۆزگه‌م ده‌خواست له وڵاته‌كه‌ی من سه‌رۆكێكی وه‌ك ئه‌ومان هه‌بووایه كه له پێناو ئێمه قوربانی به هه‌موو شتێكی خۆی بدایه، ئه‌وكات ده‌تانبینی لبنان به‌هه‌شتی خوا ده‌بوو له‌سه‌ر زه‌ویدا. داوا له گه‌لی كوردیش ده‌كه‌م سوپاسی خوا بكه‌ن، وڵاتان ئیره‌ییتان پێ ده‌به‌ن، چونكه گه‌لێكی باش و سه‌رۆكێكی باشتان هه‌یه.
* با كه‌مێك له‌سه‌ر هونه‌ر قسه بكه‌ین، پێت وایه عه‌ره‌ب ئاوێته‌ی هونه‌ری كورد بووبێ؟
من له‌باره‌ی لبنان قسه ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه به ده‌گمه‌ن ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌ی كوردێك بۆ كولتوور و هونه‌ری عه‌ره‌ب هه‌یه‌تی، لێره ئه‌و ڕۆشنبیرییه له‌باره‌ی هونه‌ری كورد نییه، له كاتێكدا هونه‌رێكه پڕه له هه‌ست و ڕه‌سه‌نایه‌تی، مرۆڤ تێشی نه‌گات جۆش و خرۆشی ده‌جووڵێنێ.
* به‌شداریكردنی كورد له به‌رنامه عه‌ره‌بییه‌كان تا چه‌ند سوودی هه‌بوو؟
خۆشبه‌ختانه، له دوای چوونی چه‌ند به‌شداربوویه‌ك بۆ نێو "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"، ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن به شوێن ئه‌و هونه‌ره‌وه‌ن، چونكه له ڕێی به‌رنامه‌كه‌وه زانییان هونه‌ری كوردی چه‌ند به‌رزه. به‌ڵام خوازیارم وه‌ك چۆن "میاده حه‌ناوی" و "سه‌میره سه‌عید" گۆرانی‌یان بۆ كوردستان گوت، گۆرانیبێژی تریش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بكه‌ن.
وشه/ كوردۆ شابان