ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی سینه‌مای بۆلیوود، شارۆخان و خاوه‌نی كۆمپانیایExcel Entertainment Pvt Ltd تۆمه‌تی كوشتنی خراوه‌ته پاڵ و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌وان ژیانی هاووڵاتییانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌م تۆمه‌ته له كاتێكدایه كاتێك له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ شارۆخان ریكلامی بۆ فیلمه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "ره‌یس" ده‌كرد و له‌و كاته‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیس ئه‌وكات رای گه‌یاند كه هۆكاری مردنی ئه‌و هاووڵاتییه هیندییه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه بووه، چونكه له و كاته‌ی شارۆخان خه‌ریكی سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌بێت هه‌وادارانی به نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له‌و شوێنه كۆ ده‌بنه‌وه و به هۆی په‌ستان و گه‌رمی زۆر كه‌سێك گیان له ده‌ست ده‌دات.