بڕیاره هونه‌رمه‌ندی ناوداری شاری سلێمانی لوقمان سه‌لیم به‌رهه‌می نوێی له رۆژانی جه‌ژن بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له لێدوانێكی تایبه‌تیدا "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رهه‌مه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیكی لوڕ ئه‌نجام داوه، كه وه‌ك گه‌شتیك به ناو چه‌ند میلۆدییه‌كی جوانی كوردیه و وه‌ك جه‌ژنانه ده‌یكه‌ینه دیاری و له جه‌ژندا بڵاو ئه‌بیته‌وه، بۆیه زۆر سوپاسی كاك ئارام سه‌ردار و ستافه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین له كۆمپانیایی "ڤینۆ" كه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی كلیپ بۆ ئه‌م به رهه‌مه.
به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ناونیشانی "مێخه‌كبه‌ند" ده‌بێت، كه نوێترین به‌رهه‌می گرووپی میوزیكی لوڕ و هونه‌رمه‌ند لوقمان سه‌لیمه، دانان و دابه‌شكردنی موزیك گۆڤه‌ند عه‌بدوڵا و میكس و ماسترین و ریكۆرد نزار زێوێی و ستۆدیۆ گرووپی میوزیكی لوڕ و وێنه‌گرتن ڤینۆ پڕۆده‌كشن و ئه‌نجام دراوه و بڕیاره له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك جه‌ژنانه‌یه‌ك بڵاو بكرێته‌وه.