شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی زانكۆ له شاری هه‌ولێر له نزیك به‌شه ناوخۆی 18ی شوباتی كچان، كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه ئارامه‌كانی هه‌ولێر، ماڵێكی عه‌ره‌ب دزیان لێ ده‌كرێت و تا ئیسته‌ش ڕووداوه‌كه گومانی زۆری له‌سه‌ره.
دكتۆر زه‌ید خاوه‌ن ماڵه‌كه كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و پزیشكی سڕكردنه به "وشه"ی راگه‌یاند، له به‌غدا هه‌ڵاتین تا دزیمان لێ نه‌كرێ، كه‌چی له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ئارامترین گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر دزیم لێ كرا.
ئه‌و پزیشكه روونی ده‌كاته‌وه، بڕی 13 ملیۆن دیناری عێراقی و 10 مسقاڵ زێڕیان دزیووه، ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی ئه‌و كاره كراوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌ی زیاتر بێزار كردبوو، بردنی هه‌مووه پاره‌ی ماڵه‌كه‌ی بوو كه ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی لا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت مه‌عاشی ئه‌و مانگه‌شی بردووه.
ئه‌و ده‌ڵێ من گومانم له‌كه‌س نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی تووشی شۆك كردووه ماڵه‌كه‌م 200م له ماڵی 2 بۆ 3 به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره دووره كه‌چی دزیه‌كه‌ش كراوه.
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر نه‌قیب هۆگر له لێدوانێكدا به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕاسته دوێنێ شه‌و به‌داخه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته ڕووی داوه و ئێمه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌كانمان كردووه‌ته‌وه و به زووتریین كات هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاونباران بگرین و بكه‌ری ئه‌م كاره بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو بكه‌ینه‌وه.