فەلەكناسان یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریی كرد

:: AM:08:52:21/06/2017 ‌

ئەندامێكی یەكێتی فەلەكناسانی عەرەبی ئاشكرای كرد، مانگی ڕەمەزان ڕۆژی شەمووی هەفتەی داهاتوو كۆتایی دێ و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیش بریتییە لە ڕۆژی یەكشەم.

خالید زعاق ئەندامی یەكێتی فەلەكناسانی عەرەبی ئاشكرای كرد، لەدایكبوونی مانگێكی نوێ بە نزیكبوونەوەی دیارنەمانی ڕووناكی مانگ و نزیكبوونەوەی لە تیشكی ڕۆژ كۆتایی دێ، لەو كاتەوەی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەستی پێ كردووە، مانگ بە بەردەوامی لە پشتی ڕۆژەوە لە ئاراستەی ڕۆژهەڵات بە شێوەی ڕۆژانە دەركەوتووە.

هەروەها گوتی، خێرایی مانگ لە سەرووی خێرایی ڕۆژەوەیە، بۆیە ئەم ماوەیە بە بەردەوامی ڕۆژ بە دوای مانگ كەوتووە و بەیانی ڕۆژی شەموو سەعات 5:31 خولەكیش مانگ و ڕۆژ دەكەونە سەر وێستگەیەكی ئاسمان و لەیەكەوە نزیك دەبنەوە، بەوشێوەیە مانگێكی تر لە دایك دەبێ، واتە مانگی شەوال دەست پێ دەكات.

مانگ دەگەڕێتەوە بۆ باشوور و تیشكی خۆری بە 0.57 دەست پێ دەكاتەوە، بۆیە بە هەموو لێكدانەوە فەلەكییەكان یەكشەمی هەفتەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جه‌ژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

سەرچاوە/العربیە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د