به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبنییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌ش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما به ڕێژه‌ی یه‌ك تا دوو پله نزم ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌ش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.