كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه بازرگانییه خۆكاره‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان زیاتر كۆ بكاته‌وه و بتوانێ له داهاتوویه‌كی نزیك فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری خۆكار و بێفڕۆكه‌وان به‌رهه‌م بهێنێت.
ئێسته گه‌وره كۆمپانیاكانی دروست كردنی فڕۆكه كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر دروست كردنی نه‌وه‌ی نوێی فڕۆكه‌كان و دانانی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیا بۆ پاراستنی زیاتری فڕۆكه‌كان و سه‌رنشینانی له‌كاتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دا.
كۆمپانیای بۆینگ له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كردووه، كه ته‌نیا پێویستی به فڕۆكه‌وانێكی ئاسایی ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا بێ و فه‌رمانی پێ بكات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو كرداره‌كان خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه سه‌لامه‌تی زۆر زیاتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌سات زۆر كه‌متر ده‌كاته‌وه و گه‌شتی ئاسمانی پێ ده‌نێته قۆناغێكی تره‌وه.
مایك شینیت جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای بۆینگ ڕایگه‌یاند، كاتێك سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌ین، پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی فڕۆكه بازرگانی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ 41 هه‌زار فڕۆكه له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو به‌رز بێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به 17 هه‌زار فڕۆكه‌وانی لێزان و شاره‌زا ده‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه تێچوویه‌كی یه‌كجار زۆریان ده‌وێ تا 17 هه‌زار كارمه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه ڕابهێنرێن، به‌ڵام به دروستكردنی فڕۆكه‌ی خۆكار تێچووه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری كاره‌ساتیش زیاتر كه‌م ده‌بنه‌وه.
به‌دروستكردنی فڕۆكه‌ی خۆكار ژماره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان كه ئێسته هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له كاتی گه‌شت كردن چوار فڕۆكه‌وانی پێویسته بۆ نیوه كه‌م ده‌بێته‌وه و ته‌نیا دوو فڕۆكه‌وانی پێویست ده‌بێ، ئه‌ركی ئه‌وانیش ته‌نیا ئاراسته‌كردن و فه‌رمان كردن ده‌بێ به فڕۆكه‌كه له ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه.
له هاوینی ئه‌مساڵ بۆینگ ئه‌و جۆره فڕۆكانه له كارگه‌كانی دروست كردنی تاقی ده‌كاته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێ و ساڵی ڕابردووش ئه‌و فڕۆكانه دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌یان بخرێنه خزمه‌ت كردنه‌وه.