یاریزانە كۆرییەكەی بەرشەلۆنە لە یانەیەکی گەورە داوا دەكرێ
یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئارەزوو دەكات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی لاوی كۆریای باشوور و تیپی لاوانی بەرشەلۆنە لی سۆنگ وو ئیمزا بكات.
رۆژنامەی (بیڵ)ی ئەڵمان بڵاوی كردەوە: یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند بەكردار دەستی بە كارەكانی بەدەسهێنانی ئەو بەهرەمەندە تەمەن 19 ساڵییەی بەرشەلۆنەی كردووە كە ئێستا لە قوتابخانەی لاماسیا ئاستێكی ناوازە پێشكەش دەكات.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند چەند نێردراوێكی ناردووەتە پاڵەوانیەتیی جامی جیهان بۆ خوار تەمەن 20 ساڵ تا لە نزیكەوە چاودێری سۆنگ بكەن كە لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆریای باشوور یاریی دەكات.
یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا بەفەرمی ئەو هێرشبەرەی كۆریای باشووری نەهێناوەتە نێو ریزی یاریزانە داواكراوەكانی تیپی یەكەم و هەروەها چارەنووسیشی وەك پێویست دیاری نەكردووە، لای خۆشییەوە بەرپرسانی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند دەیانەوێ ئەم هەلە بقۆزنەوە و لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ سۆنگی تەمەن 19 ساڵ بكەن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم