به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، هه‌واڵی خۆسووتاندن و مردنی ژنێكی له شاره‌دێی رزگاری /20كم باشووری كه‌لار/ ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان/ راگه‌یاند.
له‌میعه محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به" وشه"ی راگه‌یاند "كه‌مێك پێش ئێسته له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ژنێكی 46 ساڵی نیشته‌جێی شاره‌دێی رزگاری سه‌ربه شارۆكه‌ی كه‌لار به‌ناوی (ف ، ح) گیانی له‌ده‌ست دا، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو خۆی سووتاند و به‌په‌له ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا".
له‌میعه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه ئه‌و ژنه دایكی پێنج منداڵه و به نه‌وت خۆی سووتاندوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له گه‌رمیان، روونی كرده‌وه "هاوسه‌ری ئه‌و ژنه به ماده‌ی 408 گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ 2017دا تا ئێسته چوار ژن له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆیان سووتاندوه و له‌و ژماره‌ش 3یان گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه له كاتێكدا ساڵی رابردوو 2016 له هه‌مان سنوور پێنج ژن به‌هۆی سووتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
توندوتیژی دژی ژنان یاخۆ حاڵه‌ته‌كانی هه‌راسانكردنی ژن و داخستنی هه‌موو ده‌رگاكان به ڕوویدا یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كوردستان نه‌یتوانیوه نه له رووی یاساییه‌وه نه له رووی كولتوورییه‌وه بنبڕی بكات. ئه‌مه بۆ ناوبانگی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی زیانی زۆری داوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی