كوڕه‌كه‌ی پاشای سعوودیه كه ئه‌مڕۆ باوكی كردی به جێنشینی خۆی، دۆستی كورده و چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی كورددا كۆ بووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌بینین پێشینه‌یه‌كی درێژی هه‌یه، لوتكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش وای لێ هات هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراق ته‌ماشا بكه‌ن و ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ سعوودیه، بۆ سه‌رده‌می شا عه‌بدوڵڵا، پاشای پێشووی سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له پاشای پێشووه‌وه
شا عه‌بدوڵڵا به دروستكه‌ره‌وه‌ی سعوودیه ته‌ماشا ده‌كرا، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی بكات و شا سەلمان بچێتە جێگەی، وڵاتەکەی لە نیمچە داڕمانێکی ئابووری کە خەریبوو لە کۆتاکانی سەردەمی شا فەهد تووشی دەهاتن، گەیاندە یەکێک لە 20 وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکەی جیهان، توانیشی لە ماوەی ئەو 10 ساڵەی دەسەڵاتەکەی، سعوودیە لە هەموو هێرشێکی تیرۆر بپارێزێت، ئەمە گەورەترین دەستکەوتە لە سەردەمێکدا کە وڵاتەکەی بە سەرچاوەی یەکەمی دەرهاویشتنی تیرۆر لەقەڵەم دەدرێت.
سعوودیە کە لە سەردەمی شا فەهد و شا خالید، لە بەرامبەر جینۆساید و ئەنفال و مەزڵومییەتی کورد بەدەستی ڕژێمی بەعس، هەڵوێستی شەرمنانەیان هەبوو، لە سەردەمی شا عەبدوڵڵا ئاشکرا و ڕوون پشتیوانیی بۆ کورد دەربڕی و لە چەند هەڵوێستێکدا، ئەگەر سعوودیە نەبوایە، جیهانی عەرەبی بەرامبەر هه‌رێمی كوردستان کوردستان و داوا و مافه سرووشتییه‌كانی خۆی وه‌ك هه‌ر میلله‌تێك هەڵوێستی تریان دەبوو.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو 10 ساڵەی پادشایەتیی شا عەبدوڵڵا، چەندان جار سەردانی ڕیازی کردووە، زۆربەی جارەکانیش لەسەر داوەتی شا خۆی بووە و هەموو جارەکانیش وەک سەرۆکی وڵاتێکی سەربەخۆ، بارزانی و شاندی یاوەری، لە کۆشکی شاهانە پێشوازییان لێ کراوە و هه‌میشه شا عه‌بدولڵا وەک برایه‌ك، نەوەک تەنیا دۆست، ڕووی قسەکانی لە مەسعود بارزانی کردووە (ئه‌ندامانی شاندی بارزانی بۆ سعوودیه وا ده‌ڵێن).
بەرگی کابەی پیرۆز کە ساڵانە دەگۆڕدرێت، بەرگی پێشووی پارچە پارچە دەکرێت و لەلایەن میری شاری مەککە، دەبەخشرێتە شکۆدارترین میوانەکانی ماڵی خوا، ئەو پارچەیە نەبێت کە لەسەری "الحمد لله رب العالمین”ی لێ نووسراوە، ئەمەیان تایبەتە بە شا خۆی و وەک نیازپاکی، دەیبەخشێتە دۆستە هەرە نزیکەکانی، بارزانی یەکێکە لەو کەسانەی کە شەرەفی وەرگرتنی ئەو دیارییەی بەرکەوتووە. ئێسته له چوارچێوه‌یه‌كدا دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی میوانە نێوخۆیی و دۆستە نزیکەکانی بارزانی دایناوە.
گرنگترین خه‌ڵاتی شانشینی سعوودیه، بریتییه له ملپێچ (وشاح)ی شا، هەر شایەکی سعوودیە، لە ماوەی حوکمڕانییەکەیدا، دوو یان سێ جار دەیبەخشێت، دەدرێتە ئەو کەسانەی کە سعوودیە ئیدی هاوپەیمانیی هەمیشەیی لەگەڵ دەبەستێ و ئەو کەسەی ئەو ملپێچەی دەکرێتە مل، وەک ئەندامێکی ئەو خانەوادەیە، هەر کاتێک تووشی تەنگانە بوو، فریای دەکەون. شا عەبدوڵڵا دوو لەو ملپێچەی بەخشییە میر چالز، کوڕی ئیلیزابێس، شاژنی بەریتانیا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی کوردستان.
شا سه‌لمان
بە مردنی شا عەبدولڵا، کوردستان دۆستێکی گرنگی لەدەست دا، هه‌ر بۆیه ئه‌و پرسیاره له ئارادا بوو، ده‌بێ شا سه‌لمان پاشای ئێسته‌ی سعوودیه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان بكات، ئایا درێژه‌پێده‌ری پێوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی سه‌رده‌می پاشای پێشوو ده‌بێ، یان به‌و پێوه‌ندییانه‌دا ده‌چێته‌وه و به جۆرێكی تر مامه‌ڵه ده‌كات كه عێراق پێی خۆش بێت.
شا سه‌لمان باش ده‌یزانی پێوه‌ندییه‌كانی كورد به گشتی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی و پێوه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی "بارزانی" له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی "ئال سعوود" به تایبه‌تی چۆن بوون، چونكه ئه‌و كه ئێسته پاشای سعوودیه‌یه، ڕاوێژكاری شه‌ش پاشاكه‌ی پێش خۆی بووه، له باوكییه تا هه‌موو براكانی كه پاشایه‌تی وڵاتیان كردووه، ئه‌میان وه‌ك نهێنیپارێزی خانه‌واده‌كه داناوه و ئه‌رشیفی هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی به باشی ئاگا لێیه، هه‌ر بۆیه، باش ده‌یزانی كه ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورددا بكات.
هه‌ندێ ئیتیكی دیبلۆماسیی تایبه‌تی ئه‌و خانه‌واده‌یه هه‌یه، خه‌ڵكی سعوودیه و چاودێرانیان له هه‌موو دنیا، به سه‌رنجه‌وه لێی ده‌ڕوانن و به‌پێی ئه‌و نه‌ریته تایبه‌تییانه، ده‌زانن میوانه‌كه‌یان تا چه‌ند پێگه‌ی له وڵات‌دا تونده. یه‌كێك له‌و ئیتیكانه، كاتی ڕۆیشتنی پاشا له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی له ژووری پێشوازییه‌وه بۆ ژووری كۆبوونه‌وه، له ماوه‌ی ئەو چه‌ند هه‌نگاوه‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستی میوانه‌كه‌ی گرت، پێشوه‌خته مانای وایه ئیدی ده‌ستی ئه‌و وڵاته به‌ر نادات، وه‌ك چۆن شا سه‌لمان، هاوشێوه‌ی شا عه‌بدوڵڵای برا، له سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی بۆ سعوودیه، به‌و شێوه‌یه‌ی كرد، هه‌ر بۆیه میدیاكانی سعوودیه ته‌نیا به بینینی ئه‌و نه‌ریته كۆنانه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان له‌وانه دانیشتنی قاوه و دانیشتنی هۆڵی شانازیی پاشایه‌تییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ میوان كه هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بارزانیدا كراون، زانیان كه چ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان سعوودیه و كوردستاندا هه‌یه.
هاوپه‌یمانیی سوننه كه سعوودیه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و ته‌واوی وڵاته ئیسلامییه سوننه مه‌زه‌وه‌كان ده‌گرێته‌وه، له سه‌رده‌می شا سه‌لمان، هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی وه‌ك به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانییه دانا. هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌دا، ئه‌ركی پاراستنی هاووڵاتییانی سوننه‌ی عێراقی گرته ئه‌ستۆی خۆی و له دوای هه‌ڵاتنیان له‌و شارانه‌ی داعش داگیری كردبوو، داڵده‌ی دان و ژیانیانی پاراستن و به فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕیاز كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری تێدا كرد، سوپاسی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرا و بڕیاریشیان دا هاوكاریی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی بن.
جێنشینی یه‌كه‌می شا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، پاشای سعوودیه به بڕیارێكی شاهانه، "محه‌مه‌د نایف"ی برای وه‌ك جێنشی خۆی لابرد و كوڕه‌كه‌ی خسته شوێنی كه پێشتر جێنشینی دووه‌می وڵات بوو، هه‌ر وه‌ك نه‌ریتێكی ئه‌و وڵاته كه جێ‌نشین ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش، به‌م بڕیاره ئه‌و پۆسته‌شی پێ درا. محه‌مه‌دی كوڕی شا سه‌لمان، جگه له‌م پۆسته تازانه، پۆسته‌كه‌ی تریشی وه‌ك خۆی مایه‌وه كه وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی شا سه‌لمان بووه پاشای سعوودیه و ئیداره‌ی وڵاته‌كه گۆڕا، له یه‌كه‌م سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015، دوای بینینی پاشا، چاوی به محه‌مه‌دی كوڕی ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بوو، به پێی پرۆتۆكۆلی نووسینگه‌ی محه‌مه‌د، بڕیار بوو له‌و ڕۆژه‌دا چاوی به "شه‌ریف ئیسماعیل" سه‌رۆك وه‌زیرانی میسڕ بكه‌وێ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك دواده‌خات، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وای كرد ڕۆژنامه‌كانی میسڕ بنووسن: ئایا پێوه‌ندی سعوودیه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، گرنگتره له وڵاتێكی نزیكی 100 ملیۆنیی وەک میسڕ!
لەو کۆبوونەوەیەدا وەک ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان پێ کرد، باس له پته‌وكردنی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كراوه و له‌سه‌ر خۆڕزگاركردن له تیرۆر، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ ڕێككه‌وتوون.
دوای كۆچی دوایی "ئیقلیمه مسته‌فا بارزانی" خوشكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د بۆ پرسه ته‌له‌فۆن بۆ بارزانی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ، ئێمه وه‌ك سعوودیه و وه‌ك خانه‌واده‌ی ئال سعوود، خۆمان به هاوخه‌می كوردستان و خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌زانین و هیوادارین دواهه‌مین خه‌متان بێت.
میدیاكانی جێنشینی پاشا سه‌باره‌ت به كوردستان
گرووپی میدیایی "MBC" كه خاوه‌ندارێتی بۆ ماڵه خه‌زوورانی شا فه‌هد، پاشای پێشووتری سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شا عه‌بدوڵڵا، پاشای پێشووی سعوودیه له باشترین دۆخدا نه‌بوو، به‌ڵام به هاتنی شا سه‌لمان كه هه‌موو چاودێرییه میدیاییه‌كانی دابووه ده‌ست محه‌مه‌دی كوڕێ، جارێكی تر هه‌ڵكشایه‌وه و به ته‌واوی پشتیوانی كرا، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كه تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی بوون، محه‌مه‌دی كوڕی سه‌لمان به 100 ملیۆن دۆلار له هه‌موو ته‌نگژه‌كانیان ڕزگاری كردن. كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ی هه‌واڵیی كه به‌شێكه له‌م گرووپه، هه‌میشه به زمانێكی میانڕه‌و و زۆرجار به ستایشه‌وه له‌سه‌ر كوردستان ده‌دوێ و بایه‌خی به هه‌واڵه‌كانی كوردستان داوه، ته‌نانه‌ت هاشتاگێكی تایبه‌تی بۆ پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان داناوه و هه‌رگیز بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق وه‌ك به‌شێك له هه‌ڕه‌شه بۆ نیشتمانی عه‌ره‌بی نیشان نادات، وه‌ك چۆن كه‌ناڵه قه‌ته‌رییه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و به‌رگه‌ی بده‌نێ.
ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی سعوودی كه به بڕیاری محه‌مه‌د نایف، جارێكی تر "غه‌سان شه‌ربل" نووسه‌ری دیاری عه‌ره‌ب كرایه‌وه به سه‌رنووسه‌ر، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌واڵه‌كانی ڕیفراندۆمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه. خودی شه‌ربل دۆستێكی دۆزی كورده و چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی چاوپێكه‌وتنی كردووه.
هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌م ئیداره‌یه‌دا، سعوودیه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاجیانی كوردستان بۆ ماڵی خوا ده‌كات.