په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راى ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته گۆڕان و كۆمه‌ڵ ڕێز له خوێنی شه‌هیدان بگرن و نه‌بن به وه‌رگێڕی قسه و دوژمنكارییه‌كانی نووری مالیكی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان. پسپۆڕێكیش ئه‌وانه به كۆیله ناو ده‌بات كه دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه.
"گۆڕان و كۆمه‌ڵ بوونه‌ته وه‌رگێڕی مالیكی"
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سێ ساڵی رابردوودا دژ به هه‌موو پرسه‌كانی كوردستان بوون و له هیچ مه‌یدانێكی جه‌نگیش نه‌ك به‌شدارییان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت زۆرجار له میدیاوه سووكایه‌تییان به پێشمه‌رگه ده‌كرد ساردیان ده‌كردنه‌وه له به‌رگریی خاك, ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان هاوئاهه‌نگ نین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌رچی بۆچوونی دژه ده‌یگوازنه‌وه بۆ خه‌ڵك.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ئێسته‌وه تا مانگی ئهیلوول، نه‌یارانی كورد هه‌موو ئامرازێك بۆ ئه‌و كوردانه به‌كار دێنن ته‌نانه‌ت پاره‌شیان پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی ڕیفراندۆم قسه بكه‌ن.
ده‌لۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه گۆڕان به‌تایبه‌تی بوونه‌ته وه‌رگێڕی نووری مالیكی، ئه‌وه‌ی مالیكی و گرووپه‌كه‌ی دژی كوردستان ده‌یڵێن، ئه‌وان ده‌یكه‌ن به كوردی و به خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ڵێنه‌وه. "پێویسته ئه‌وانه ڕێز له خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بگرن كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی نووری مالیكی كه داعشی هێنایه عێراق، خوێنی خۆیان له‌سه‌ر خاكی پیرۆز و خه‌ڵكی كوردستان به‌خشی".
"واته مالیكی به‌رپرسه له شه‌هیدبوون و خوێنی هه‌زار و 710 پێشمه‌رگه كه خۆیان كرد به قوربانی بۆ ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه مالیكی مووسڵی ڕاده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرد" شاخه‌وان وای گوت.
ئاماژه‌ى دا، "چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته مالیكی گوتی، ده‌بێ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش هاتنی داعش لێی بوو، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و پیاوه دژ و دوژمنی كورده، گۆڕان به چ ڕوویه‌ك ده‌چن ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستییه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و حزبانه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ پرسێكی نیشتمانیی و سیاسیی كوردستاندا نه‌بوون, چاوه‌ڕوان كراوه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییش نه‌بن".
"به‌رهه‌ڵستكارانی سه‌ربه‌خۆیی كۆیله‌ن"
كۆمه‌ڵ و گۆڕان له زۆربه‌ی بۆنه نیشتمانییه‌كاندا كه دژ ده‌وه‌ستنه‌وه, ته‌نانه‌ت چاودێڕان له‌وه ورد بوونه‌ته‌وه كه بهیاننامهكانیشیان هاوشێوه‌یه و له‌یه‌ك كاتدا ده‌رده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌مان له‌و سێ ساڵه‌ی كوردستان پێویستی به‌هه‌موو هاوكارییه‌ك بوو سه‌ركه‌وتن, هیچ به‌شدارییه‌كی سیاسیشیان نه‌بووه.
پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی كوردستان، هاته ده‌نگ و دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌وانه‌ی دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یان بن، كۆیله‌ن.
د. بوخاری عه‌بدوڵا پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌ر كه‌سێك پشتیوانی پێشمه‌رگه نه‌كات كه كوردستان ده‌پارێزێ له دوژمنان، ده‌چێته خانه‌ی خۆفرۆشییه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش به‌رگری نه‌كات و ده‌نگ نه‌دات بۆ ئازادی كوردستان، كۆیله‌یه و نازانێ ئازادی مانای چییه، ئه‌وه هه‌ر كێ بێ، ئه‌مه ده‌یگرێته‌وه".
"خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ به‌گشتی خه‌ڵكی كورد له‌گه‌ڵ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری كوردستانن، ئه‌و به‌شه بچووكهیشی له دژى سه‌ربه‌خۆیین، نه‌ك هه‌ر له كوردستان، له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌ن و ئه‌وانه كۆیله‌ن و ئازادییان ناوێت، چونكه ناكرێ هیچ لایه‌نێك ببێته ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاری سه‌ربه‌خۆیی كه موڵكی گشتی و نه‌وه‌كانی داهاتوون".