یه‌كێك له پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر بنكه‌ی پاڵاوتنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه كه هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ره‌چاو كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاك.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" بۆ شوێنه‌واره‌كانی كوردستان و مێژووه‌كه‌یان، ده‌ركه‌وت، بنكه‌ی پاڵاوتنی ئاو كه له به‌ردی (كلس) به قه‌باره مامناوه‌ند و درێژیی 53سم و پانی 19سم و به‌رزی 22سم دروست كراوه.
بنكه‌كه پێك هاتووه له پارچه به‌ردێك كه له‌ڕووی سه‌ره‌وه، هه‌ردوو ته‌نیشتی به قه‌ده‌ر بنی گۆزه‌یه‌ك چاڵ كراون بۆ دانانی گۆزه‌ی پڕ ئاو و دوواتر له هه‌ر دوو چاڵه‌كه دوو شیار راكێشراوه بۆ ناوه‌ڕاستی به‌شی پێشه‌وه‌ی بنكه‌كه و دواتر له كونێكه‌وه ئاوه‌كه دێته خواره‌وه.
سروشتی هه‌ڵگرتنی ئاو له گۆزه وا ده‌بێت كه له‌به‌ر پێكهاته‌ی گۆزه‌كه، ئاوی ناوه‌وه‌ی گۆزه دزه ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆزه‌كه، له كاتی روودانی ئه‌م حاڵه‌ته و ده‌رچوونی ئاوه‌كه له‌ناو كونه‌كانی وردیله‌كانی گۆزه‌كه، ئاوه‌كه ده‌پاڵێورێت و دواتر به هێواشی دێته خواره‌وه و ده‌چێته ناو شیارهكان و دواتر بۆ ناو كونه‌كه و به‌م شێوازه ئاوی پاڵێوڕاو به‌رهه‌م دێت بۆ خواردنه‌وه.
له‌ڕووی دیزاینه‌وه، ئه‌م بنكه‌یه دوو پێچكه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ری جێی هه‌ڵگرتنی گۆزهكانه و له دیوی پێشه‌وه‌ی شێوازی زه‌خره‌فه‌ی ره‌وه‌كی به‌كار هاتووه كه شێوازێكی دیزاینكردنی سه‌رده‌می ئیسلامییه‌كانه.
له‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" نه‌توانرا سه‌رده‌میی مێژوویی ئه‌و بنه‌كه‌ی پاڵاوتنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه یه‌كلا بكرێته‌وه, به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسان "نازانن هی چ سه‌رده‌مێكه" ته‌نیا ئه‌وه روونه كه شوێنه‌واره له مۆزه‌خانه‌ی به‌غداوه پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر كراوه.
سارا سه‌ردار