له یه‌كێك له گونده‌كانی ئیسپانیا جۆره دابونهریتێكی سه‌یر و جیاوازیان هه‌یه كه پێیان وایه منداڵه‌كانیان له ڕۆحی خراپه و نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
خه‌ڵكی گوندی كاسترۆ دی مۆرسیای ئیسپانیا ساڵانه فیستیڤاڵێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ناوی 'بازی شه‌یتان' كه بریتییه له‌وه‌ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ڕایهخێكی پاڵیان ده‌خه‌ن و كه‌سێك به به‌رگێكی تایبه‌تی ڕه‌نگ زه‌رد و سووره‌وه، كه پێی ده‌ڵێن به‌رگی شه‌یتان، باز به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا ده‌دات.
ئه‌وان پێیان وایه ئه‌م بازدانی شه‌یتانه واده‌كات ئه‌و منداڵه له‌داهاتوودا ڕۆحی خراپه‌كاری و نه‌خۆشی لێ دوور بكه‌وێته‌وه و ژیانێكی ئاسووده‌ی پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌م دابونه‌ریته بۆ ساڵانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تا ئێسته به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی.