ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژارده‌ی چیلی بباته‌وه، ئه‌وا یواكیم لۆف ده‌بێته یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ری مێژووی ئه‌ڵمانیا كه 100 یاری بردبێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م، له یاریی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی كیشوه‌ره‌كان كه له ڕووسیا به‌ڕێوه ده‌چێ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و چیلی به‌ر یه‌ك بكه‌ون كه ئه‌ڵمانییه‌كان به پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌ك به‌شداریی خوله‌كه‌یان كردووه و چیلیش به ته‌واوی پێكهاتهكهیوه چووه، هه‌ر بۆیه یارییه‌ی ئاسان نابێ یواكیم لۆف و هاوڕێكانی.
یواكیم لۆف ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه له ساڵی 2006 ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، توانی ساڵی 2014 چواره‌م جامی جیهانیی بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بهێنێت و له‌و ماوه‌یه‌دا 148 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئه‌نجام بدات و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 99 یاری بباته‌وه.
له یه‌كه‌م یاریی ئه‌م خوله له‌گه‌ڵ ئوسترالیا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر كامیرۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، بۆیه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یاریی دووه‌مدا ده‌یانه‌وێ بیبنه‌وه و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو زوو مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌كانی یواكیم لۆف گه‌یشتووه‌ته نزیكی 67%، ئه‌مه‌ش باشترین ڕیكۆرده له كۆی هه‌موو ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی ئه‌و پۆسته‌یان له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه.
له‌م لیسته‌ی خواره‌وه ڕێژه و ژماره‌ی بردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاهێنه‌ره‌كانی مێژووی ئه‌ڵمانیایه:
1- یواكیم لۆف: 148 یاری كردووه 99 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 66.9٪.
2- سیب هیربێرگر: 167 یاری كردووه 94 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 56.3٪.
3- هیڵمۆت شۆن: 139 یاری كردووه 87 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 62.6٪.
4- بێرتی فوگتس: 102 یاری كردووه 66 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 64.7٪.
5- یۆب دیرڤال: 67 یاری كردووه 44 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 65.7٪.
6- ئۆتۆ نێرز: 70 یاری كردووه 42 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 60٪.
7- فرانز پیكینپاوه‌ر: 66 یاری كردووه 34 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 51.5٪.
8- رۆدی ڤوله‌ر: 53 یاری كردووه 30 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 56.6٪.
9- یورگن كلینسمان: 34 یاری كردووه 20 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 58.8٪.
10- ئیریش ریبێك: 24 یاری كردووه 10 بردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 41.7٪.