دوو گه‌نج له‌كاتی سه‌رجێیی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا كه له كه‌نار ده‌ریا ڕایانگرتبوو، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
كچ و كوڕێكی ڕووسی كه له كه‌نار ده‌ریادا ڕاوه‌ستابوون و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا سه‌رجێییان ده‌كرد، له‌پڕ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نوقمی ئاو ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵی خۆده‌ربازكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه ئیفجینی تشیرنووف و یانا كریوشكوفا ته‌مه‌نیان 22 ساڵان بوو و ئۆتۆمبێلی جۆری فولوگرادی ڕووسییان پێ‌بوو، دوای ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لاشه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه و ناسنامه‌كانیان دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه دوو گه‌نجه‌كه له‌كه‌نار ده‌ریاكه‌دا له ڕیزی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه خه‌ریكی سه‌رجێیی بوون و له‌وكاته‌دا تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌خلیسكێت به‌ره‌و ناو ده‌ریاكه‌یان ده‌بات و كاتێك پێی ده‌زانن كه كار له‌كار ترازاوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه خۆیان ڕزگار بكه‌ن.