به‌پێى راپرسییه‌ك كه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان ئه‌نجامى داوه و بۆ یه‌كه‌م جاره له ڕێى "وشه" بڵاوى ده‌كاته‌وه، لایه‌نه‌كانى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌خات.
به‌پێى راپرسییه‌كه 600 فۆڕم به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه حكوومییه‌كانى كوردستان دابه‌ش كراوه و 61.7% له ڕه‌گه‌زى نێر به‌شداریان كردووه و 38.3% ره‌گه‌زى مێ بوون، ئه‌وانه‌یشى به‌شدارییان كردووه زۆرترینیان بڕوانهى به كالۆریۆسیان هه‌یه.
له راپرسییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دانه‌نانى كه‌سى شیاو له شوێنى شیاو، هۆكارێكى سه‌ره‌كیى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه و وه‌ڵامى راپرسییه‌كه له‌وباره‌یه‌وه پێى وایه، تا ئاستێكی زۆر دانه‌نانى كه‌سى شیاو له شوێنى شیاو هۆى گه‌نده‌ڵى كارگێڕییه، 44.2% به‌شدارانى راپرسییه‌كه "به تاڕاده‌یه‌كى زۆر" وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و 13% ئه‌م هۆكاره به كه‌م داده‌نێن.
له راپرسییه‌كه‌دا هاتووه وه‌رنه‌گرتنی شایسته دارایییه‌كان له كاتی خۆیدا، تا چه‌ند كاریگه‌ره له ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی، 41% "به تاڕاده‌یه‌كى زۆر" وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و 36% به زۆر و 14.8% به "مامهناوهند" وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
كامه‌ران نه‌بى شاره‌زا له بوارى كارگێڕى و ئابوورى، به"وشه"ى گوت، بێگومان به‌پێى ئه‌و راپرسییه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌رنه‌گرتنى مووچه یان كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ گه‌نده‌ڵى كارگێڕى و به‌پێى ئه‌و رێژه‌یه بێت، 41%ی فه‌رمانبه‌ران زۆره كه وه‌ڵامى تا ڕاده‌یه‌كى زۆریان داوه‌ته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى راپرسییه‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هاتووه، مانه‌وه‌ی به‌رپرس و لێپرسراوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پۆسته‌كانیان وێڕای بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان و لێنه‌پرسینه‌وه و ڕانهگرتنیان له به‌رده‌م دادگا، هۆكارێكی ترن له هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و له وه‌ڵامى راپرسییهكهشدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه "تا ڕاده‌یه‌كی زۆر" به ڕێژه‌ی 41.5%، بژارده‌ی زۆر به ڕێژه‌ی 29.3%، بژارده‌ی مامناوه‌ند به ڕێژه‌ی 19.3% و بژارده‌ی كه‌م به ڕێژه‌ی 6.3% و بژارده‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م به ڕێژه‌ی 3.5% وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
بهبڕواى ئه‌و شاره‌زایه‌ى كارگێڕى، به‌شێكى تر له هۆكانى گه‌نده‌ڵى بوونى رۆتینه له دامه‌زراوه‌كانى كوردستان، ئه‌وه‌ش كاتێك روو ده‌دات كه به‌رپرسه‌كه زۆر له پۆسته‌كه‌یدا شاره‌زا نه‌بێت و له‌لایه‌ن حزبه‌وه دانرابێ.
له‌باره‌ى رۆتینی زۆر له داودهزگهكان كه بهبڕواى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی، 37.33% وه‌ڵامى راپرسییه‌كه "به تاراده‌یه‌كى زۆر" وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و زۆر به ڕێژه‌ی 36.67%.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له راپرسییه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به خراپى رۆڵى دادگاكان كردووه و ئاماژه‌ى داوه، هه‌ر گرفتێك له دادگاكان هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌دای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، چونكه دواجار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان، دادگایه بڕیار ده‌دات، بۆیه بڕیاره‌كانی دادگا رۆڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش ده‌رده‌خات له‌لای هاووڵاتییان.
ده‌سته‌كه وه‌ڵامى راپرسى كردووه‌ته به‌ڵگه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو كه به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دادگاكان كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی سست كردووه و وه‌ڵامى راپرسییه‌كه له‌باره‌ى رۆڵى دادگا به‌و شێوه‌یه كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر 32.5% پێك دێنن، وه‌ڵامی زۆر ڕێژه‌ی 44.8% وه‌ڵامی مامناوه‌ند ڕێژه‌ی 3.7% پێكدێنن.
له‌وباره‌یه‌وه دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادى دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر به"وشه"ى گوت، "هه‌ندێك دامه‌زراوه هه‌ن له هه‌رێمى كوردستان پێویست به‌وه ده‌كات كه دادگاى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌بێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان زۆرن، پێویسته دادگاى تایبه‌ت به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌بێت، چونكه كه‌یس هه‌یه 500 تا 600 لاپه‌ڕه‌یه، ره‌نگه دادوه‌ر نه‌توانێت هه‌مووى بخوێنێته‌وه و بڕیارى له‌سه‌ر بدات".
له به‌شێكى تر‌ى راپرسییه‌كه‌دا ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به هۆكارى سیاسی و كارگێڕی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایییه‌كان، هاووڵاتییان ناتوانن به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌رى گه‌نده‌ڵى پێشكه‌ش بكه‌ن و له وه‌ڵامی پرسیاری ئاسته‌نگی سه‌لماندنی (كه‌یسه‌كان)ی گه‌نده‌ڵی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاگه‌دار بكه‌یته‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌شداربووان وه‌ڵامی (به‌ڵێ)یان هه‌ڵبژاردووه كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 79% له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی 20.8% وه‌ڵامی نه‌خێریان هه‌ڵبژاردووه.
به‌شێكى زۆر له فه‌رمانبه‌رانى كوردستان پێیان وایه، گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه‌كانیاندا له ئاستێكى به‌رزدایه، به‌ڵام ناتوانن بیسه‌لمێنن، بۆیه داوا ده‌كه‌ن كه ده‌سته‌كه میكانیزمى تر له‌وباره‌یه‌وه بگرێته به‌ر.
ئارام ره‌شید فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى دادى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى راگه‌یاند، "به‌پێى به‌دواداچوونى به‌رده‌وام و بینینى دامه‌زراوه‌كانى تر، ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌نده‌ڵى و ڕۆتین و به‌رتیل و خزمخزمێنه له ئاستێكى به‌رزدایه، به‌ڵام نازانن چۆن بۆ ده‌سته‌كه‌ى بسه‌لمێنن".
ئه‌و ده‌ڵێت، "متمانه‌یان به گه‌یاندنى زانیارییه‌كان نییه، چونكه زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌و كارانه تووشى كێشه ده‌بن".
هاوكات به‌رهه‌م نوورى فه‌رمانبه‌ر له شاره‌وانییه‌كانى شارى هه‌ولێر، به"وشه"ى گوت، پێویسته ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى میكانیزمى تر‌ى هه‌بێت بۆ گه‌یاندنى زانیارییه‌كان نه‌ك ته‌نیا له رێى هێڵى پێوه‌ندى و بردنى به‌ڵگه.
ئه‌و داواى كرد له زۆر شوێنى شارى هه‌ولێر ته‌نانه‌ت له به‌رده‌م فهرمانگهكانى حكوومه‌ت، ده‌سته‌كه رێوشوێنى پێویست وه‌ك دانانى سندووق یان هه‌ر شتێكى تر دابنێت بۆ وه‌رگرتنى سكاڵاى فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى به‌تایبه‌ت له‌و دامه‌زراوانه‌ى خزمه‌تگوزارین.
هه‌ر له راپۆرتى راپرسییه‌كه‌دا ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى دڵنیایی ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌كات به‌وه‌ی ناویان پارێزراو ده‌بێت و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو كه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسیان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه و به به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، 71.3%ه، ئه‌وانه‌ی كه ناترسن و به نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه ڕێژه‌كه‌یان 28.7%ه.
سامان عه‌لى پارێزه‌ر، به"وشه"ى راگه‌یاند، له رووى وه‌زیفییه‌وه هه‌ر كه‌سێك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه ناتوانێت هیچ بهرههڵستییهكى له به‌رامبه‌ردا بكرێت، چونكه به‌پێى نووسراوى فه‌رمى ئه‌و كه‌سه كراوه‌ته فه‌رمانبه‌ر و جگه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ناتوانرێت كار له‌سه‌ر پله‌كه‌ى بكرێت.
ئاماژه‌ی دا، "دڵنیایى یاسایى ده‌ده‌ین به هاووڵاتییان كه ده‌كرێ كه‌یسه‌كانیان بگه‌یه‌نن به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى".
وشه/ هه‌ولێر-سه‌رخێڵ