دانێڵ دای لویس، ئه‌ستێره‌ی ناسراوی بریتانی كه براوه‌ی سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاره، ڕای گه‌یاند كه بۆ هه‌میشه‌یی واز له سینه‌ما ده‌هێنێ و ده‌یه‌وێ ئیتر پشوو بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نووسیویه‌تی هاتووه، دانیال دای لویس ئیتر وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری هیچ كارێكی سینه‌مایی ناكات، سوپاسگوزاره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكارییان كردووه و سوپاسی هه‌وادارانیشی ده‌كات كه له‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی دا به‌رده‌وام هانیان داوه.
دانێل به فیلمه‌كانی لینكڵن، گانگس ئۆف نیویۆرك و چه‌ند فیلمێكی تر، ناسناوێكی گه‌وره‌ی جیهانیی په‌یدا كرد و له مێژوویدا زیاتر له 138 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌وانه سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه كه باڵاترین خه‌ڵاتی سینه‌ماییه له دنیادا.
لویس كه ئێسته ته‌مه‌نی 60 ساڵه، ئه‌مساڵیش به‌شداری له فیلمێك كردووه به ناوی "فانتۆم سرید" و بڕیاره له مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو له سینه‌ماكان نمایش بكرێ.
ئه‌و ئه‌كته‌ره كه به‌ریتانیی و ئیرله‌ندییه، دوا خه‌ڵاتی ئۆسكاری له فیلمی لینكڵن له ساڵی 2013 وه‌رگرتووه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنای ئه‌و ئه‌كته‌ره ناسراوه بیت، پێویسته ئه‌م فیلمانه‌ی ببینی:
There Will Be Blood
Gangs of New York
The Last of the Mohicans
Lincoln
In the Name of the Father