لە کوردستان دیاردەی هەڵواسینی تابلۆی ئاینی لەسەر شەقامە سەرەکییەکان سەری هەڵداوە و لایەنێکی ئیسلامیی کوردستان لە جێی هێماکانی هاتوچۆ و ئاگادارکردنەوەی شۆفێر, تابلۆی "زکر کردن" هەڵدەواسن. ئەو دیاردەیە بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکانی نیگەران کردووە و قایمقامی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌دات كه "ئه‌و تابلۆ ئیسلامییانه هه‌ڵده‌گرنه‌وه".
ساڵی رابردوو لەسەر شەقامە گشتییەکانی پێنجوێن كادرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆمەڵێک تابلۆی ئاینییان بەشێوەی نایاسایی و بەبێ ئاگاداری شارەوانی و لایەنە پێوەندیدارەکان هەڵواسی, ئەوە بووە هۆی نیگەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و گه‌نجان خۆپێشندانی دژایه‌تییان رێك خست. ئه‌وان پێیان وابوو "دەستێک هەیە سیمای کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆمەڵگەیەکی فرە ئاینی و سیکۆلارەوە بگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی سەلەفی و توندئاژۆ".
دواتر ئیسلامییه‌كان ده‌رفته‌كه‌یان قۆسته‌وه و ناو به‌ناو له رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار تابلۆی پاڕانه‌وه و وشه‌ی ئاینی باویان له شه‌قام ده‌چه‌قاند. ئێسته لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر-پردێ کۆمەڵێک گەنج دوور لە رێوشوێنە یاساییەکان, ژماره‌یه‌ك تابلۆی لەو شێوەیان هەڵواسیوە، ئەوەیش ناڕەزایەتییەکی زۆری لەسەر ئاستی سۆشیال میدیا لێ کەوتووه‌تەوە و رۆشنبیرانی هەولێر ئەو دیاردەیە بە ناشارستانی و تێکدانی سیمای شار و وڵات وەسف دەکەن. به‌ڵام قایمقامی هەولێر دڵنیایی ده‌دات كه "بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و رێگە لە هەر دیاردەیەک دەگیرێت کە بەدەر بێت لە رێنوێنییەکان".
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، بە"وشە"ی راگەیاند، هەر تابلۆیەک لە سنووری شارەوانی هەولێر دابندرێت، دەبێ بە ئاگاداری و بەپێی رێنوێنی بێت.
قایمقامی هەولێر لە رێگەی "وشە"وە ئاگاداری هەڵواسینی ئەو تابلۆیانە بوو, دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "لە رێگەی شارەوانییەوە بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین لەبەرئەوەی بەهیچ شێوەیەک ناکرێ سەربەخۆ و بەدوور لە رێنوێنی تابلۆ هەڵبواسرێت".
بەپێی یاسا شارەوانی بۆی هەیە سەرجەم ئەو تابلۆیانەی بەبێ ئاگاداری ئەوان هەڵواسراون، لەژێر هەر ناوێک بێت، هەڵیانبگرێتەوە، لەبەرئەوەی بۆ هەڵواسینی تابلۆ دەبێ رێوشوێنە پێویستەکانی وەک دیاریکردنی شوێن و ئەندازەی تابلۆ و نرخی ریكلامیی دیاری بکرێت.
دانانی تابلۆی ئاینی لەسەر شوێنە گشتییەکان بەدەر لەوەی لەڕووی شارسازی و سیمای شارەوە جەنجاڵی دروست دەکات، هەوڵێکە بۆ تێکدانی سیمای کۆمەڵایەتی کوردستان کە كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عەلمانییه و له هیچ قۆناغێكی مێژوویدا وه‌ك هه‌بوونێكی ئاینی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
خه‌ڵكی كوردستان زۆرینه‌ی مسوڵمانن و پێوه‌ندی خۆیان له‌ڕێگه‌ی باوه‌ڕداریی ناسیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلام رێكخستووه، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان هه‌میشه كار بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئیماندارییه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تا ئێسته به هموویانه‌وه نه‌گه‌یشتوون به "20%" له كاتێكدا به‌پێی ئامار، 94%ی كوردستان مسوڵمان پێكی دێنێ.