پارەی هاندانی ماموستایانی ئاكرێ دابەش دەكرێت

:: PM:05:39:21/06/2017 ‌

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆكەی ئاكرێ دەست دەكات بە دابەشكردنی پارەی هاندانی ماموستایان.

لەو بارەوە ساڵح زێباری بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی شارۆكەی ئاكرێ بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆكەی ئاكرێ دەست دەكات بە دابەشكردنی پارەی هاندانی ماموستایان كە زیاتر لە دوو هەزار ماموستا سوودمەند دەبن.

زیاتر گوتی، هەر ماموستایەكی دەرەوەی سەنتەری شارۆكەی ئاكرێ بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت و ئەوانەشی كە لە نێوخۆی ئاكرێن بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەردەگرن و ئەو بڕە پارەی ئەمڕۆ دابەش دەكرێت پارەی مانگی ئاداری ساڵی رابردووە.

بە پێی قسەی زێباری پێشتریش پارەی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ساڵی رابردوویان دابەش كردووە و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا پارەی هەموو ماموستایان دابەش دەكرێت. 

ئاكرێ/ نەوزاد هلۆری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل