لاوین خۆشناو "هەژاری" دەكاتە جەژنانە

:: PM:06:56:21/06/2017 ‌

گۆرانیبێژی لاو، لاوین خۆشناو ئەمڕۆ چوارشەم كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە و دەڵێ كە دەیەوێ بە گۆرانی باسی هەژاران بكات و بەرهەمەكەشی دیاری و جەژنانەیە بۆ هەژاران.

ئەمڕۆ چوارشەم لاوین بە "وشە"ی راگەیاند، كلیپ و گۆرانی ئەمجارەم باس لە هەژاران دەكات و بۆ هەژارانە، كە دەمێكە ناخم دەهەژێت بۆ هەژاران، بۆیە بە شانازییەوە دەمەوێ بە گۆرانی باسی هەژاران بكەم و ئەوەی بكرێت بۆیان هەر كەمە.

زیاتر گوتی، نەمتوانی بە لایەنی مادی پاڵپشتییان بكەم و دڵی بنەماڵە و منداڵە هەژارەكان خۆش بكەم، بۆیە لە ڕێگەی هونەرەكەمەوە باسیان دەكەم، روونی كردەوە، خۆشم منداڵە هەژارێكم و خوێندنم بە قوربانی كاسبی كردووە تا بتوانم خۆم بژێنم، بۆیە زۆرم بەلاوە گرنگ بوو ئەو بەرهەمە نوێیەم بكەمە دیارییەكی جەژنانە بۆ هەژاران.

"هەژاری" ناوی ئەو بەرهەمەمە و لە تێكستی شاعیر عەبدولوەهاب شوانییە و كاری دەنگ و میكس و ماسترینگی لەلای ئاریۆس كاری بۆ كراوە و ئاوازی وەرگیراوە و لەلایەن ستافێكی پڕۆفیشناڵ كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە،  كاری كلیپی ڕەهێل یەك كردوویەتی.





وشە/ شاخەوان شێخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل