گرێس هۆڵ ناوی ئه‌و كچه به‌ریتانیه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ن و له سوچێكی ئه‌و شاره دوكانێكی بچووكی هه‌یه، ئه‌و ته‌مه‌نی 46 ساڵه و 23 ساڵه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قۆ و مقه‌ستانه ده‌كات كه له سه‌رده‌می شاژن ئه‌لیزابێسه‌وه دروست كراون و ئێسته جۆری ئه‌م ماڕكه‌یه له بازاڕه‌كان نه‌ماون و بوونه به ئه‌نتیكه و نرخیان گرانه ئه‌گه‌ر كار بكه‌ن.
ئه‌و كچه هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و مقه‌ست و چه‌قۆیانه‌ی كه كارناكه‌ن و كۆن بوونه و ژه‌نگاوین و ئه‌و به نرخێكی كه‌م ده‌یان كڕێت و دوای چاككردنیان به نرخێكی زۆر گران ده‌یفڕۆشێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی دوكانه‌كه‌ی بچووكه، به‌ڵام ناوبانگی به هه‌موو له‌نده‌ندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت كه ڕۆح به به‌ری كه‌لوپه‌له مێژووییه‌كان ده‌خه‌مه‌وه و جارێكی تر وایان لێ ده‌كه‌مه‌وه كار بكه‌نه‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك
لێره بكه.