"كتێبه‌وانه‌كه‌ی به‌سره"، ناوی ئه‌و كتێبه‌یه كه وڵاتانی ئه‌وروپا ئێسته له قوتابخانه‌كان كردوویانه به وانه بۆ منداڵان، ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆكه به هێز و ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ی ناو ئه‌م كتێبه‌یه كه جیاوازتره له هه‌موو ڕووداوه‌كانی تر.
له ئازاری 2003 ئه‌وكاته‌ی كه جه‌نگ هه‌موو شتێكی هه‌ڵپاچی بوو، و هێزی عه‌سكه‌ری عێراقی هه‌موو شوێنه‌كانیان كردبوو به مۆڵگه‌ی خۆیان و یه‌كێكیش له‌م شوێنه پڕ بایه‌خانه كتێبخانه‌ی گشتیی به‌سره بوو، كه تیایدا 30 هه‌زار ناونیشانی گرنگی كتێب و جۆره‌ها ده‌ستنووسی پڕ بایه‌خی تیادا بوو.
خاتوون عالیه محه‌مه‌د به‌كر یه‌كێ بووه له كارمه‌ندانی ئه‌م كتێبخانه‌یه، عالیه بیری له جه‌نگ ده‌كرده‌وه و ده‌ترسا كتێبخانه‌كه شتێكی لێ بێت و ئه‌و شوێنه‌ی ساڵه‌های ساڵه نشینگه‌ی كتێب دۆستان بووه، ئێسته ببێته خۆڵه‌مێشی جه‌نگ.
خاتوون یه‌كه‌م جار داوای له هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ئه‌و كاتی عێراقی كرد كه ڕێگه بده‌ن كتێبه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو داواكه‌ی ڕه‌ت كرایه‌وه.
خاتوون ناچار بوو به‌شه‌و كتێبه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و به‌یارمه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خاوه‌نی چێشتخانه و نانه‌واخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هیچان خوینده‌وار نه‌بوون، دوای ئه‌وه توانیان سی هه‌زار ناونیشانی كتێب ده‌رباز بكه‌ن، ئه‌ویش به چه‌ند ڕۆژێك و دوای ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانیان به وێنه‌ی كێشا بوو و خستبوویانه سه‌ر په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كانی كتێبخانه‌كه.
دوای چه‌ند ڕۆژێك كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه به‌سره، له هه‌رای جه‌نگه‌كه‌دا كتێبخانه‌كه‌ش سوتێنرا، به‌ڵام كتێبه‌كان سه‌لامه‌ت بوون.
دواتر هێزه‌كانی به‌ڕیتانی زانییان ئه‌م خاتوونه ئازایه چی كردووه، هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده نووسه‌ری ناوداری ئینگلیزی (جنێت وینتر)، ئه‌ویش هه‌ستا و ئه‌م ڕووداوه‌ی له شێوه‌ی چیرۆكی وێنه‌دار بۆ منداڵان نووسی، تاوه‌كو ببێته وانه‌یه‌كی گرنگ بۆ منداڵانی خۆیان.
بۆ بینی چیڕۆكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كتێبه به ڤیدیۆ كلیك
لێره بكه.